كۆمپانیای مارسیدس پرۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی داهاتووی نمايش ده‌كات، كه پێشبینی ده‌كرێت ببێته یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه له جیهاندا. گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیيه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو شۆفێر ده‌توانێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ریداو ته‌نانه‌ت له‌ڕێگای ده‌نگه‌وه ده‌توانێت زۆرینه‌ی ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێت، ده‌شتوانرێت به ته‌له‌فۆن و ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه ببه‌سترێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاتریه‌كه‌ی شه‌حن ده‌كرێته‌وه كه به‌رگه‌ی زیاتر له 500 كیلۆمه‌تر رۆشتن ده‌گرێت به یه‌ك جار شه‌حن كردنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌م ئۆتۆمبێله‌دا ده‌توانین ده‌ستكاری شێوازه‌كه‌ی بكرێت و له ئۆتۆمبێلێكی تاكه‌كه‌سیه‌وه بكرێته خێزانی یان بكرێته پاسێكی بچوك و توانای هه‌ڵگرتنی 12 كه‌سی هه‌یه. ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌توانێت به‌هۆی به‌ركه‌وتنه‌وه ئه‌و كه‌سانه دیاری بكات كه به‌كاریده‌هێنن. خاك - س/ رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure