16/9/2018 09:15 AM

لیڤەرپوڵ یاری لوتكەی لە تۆتنهام بردەوە

لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی پریمەرلیگدا یانەی تۆتنهام لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی لیڤەرپوڵ كرد.

لەویارییەدا كە یاری لوتكەی هەفتەی پریمەرلیگ بوو لیڤەرپوڵ توانی سەرەتا لە خولەكی 39 دا لەرێگەی جۆریجینۆوە یەكەم گۆڵی خۆی تۆمار بكات.

پاشان لەكەڵ دەست پێكی گێمی دووەم جارێكی تر لیڤەرپوڵ پێش كەوتەوە كاتێك فێرمینهۆ توانی دووەم گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار بكات.

هەرچەندە تۆتنهام هەوڵی زۆری دەدا بەڵام تۆماركردنی گۆڵەكەی دوا كەوت بۆ دواخولەكی یارییەكە كە ئیریك لامێلا لە خولەكی 90 گۆڵێكی بو َخاوەن یاریگا تۆمار كرد بەڵام كاریگەری نەكردە سەر ئەنجامی یارییەكەو لیڤەرپۆڵ توانی سێ خاڵی هەفتە وەربگرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved