به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست، ئه‌م چه‌ند ئامۆژگارییه پێستی ده‌موچاو له په‌ڵه ده‌پاریزێت: 1- خاوێنكردنه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایل به ده‌سته‌سڕی پاككه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك، چونكه پیسی مۆبایل هۆكارێكه بۆ توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پێست به‌هۆی ئه‌و میكرۆبانه‌وه كه هه‌ڵیده‌گرێت، بۆ نموونه دروستبوونی په‌ڵه. 2- شتنی فڵچه‌ی ماكیاژ، به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك فڵچه‌ی ماكیاژ ئه‌گه‌ر به ناته‌ندروست به‌كاربهێنرێت ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیپكه، پێویسته پاكبكرێته‌وه به ده‌سته‌سڕی پاككه‌ره‌وه‌ی دژه به‌كتریا، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به پاككه‌ره‌وه‌كان بشۆردرێت. 3- دووركه‌وتنه‌وه له خۆشوشتن به ئاوی گه‌رم، گه‌رماوی زۆر گه‌رم ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و چینه‌ی پێست كه یارمه‌تیده‌ره له پاراستنی شێداری پێست، هۆكاریشه بۆ چرچبوون و وشكبوونی پێست. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure