16/9/2018 09:28 AM

ریاڵ مەدرید یەكەم دوو خاڵی ئەم وەرزی لەدەستدا و بەرشەلۆنەش لوتكەی گرت

لە هەفتەی چوارەمی  لالیگادا یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئەتلەنتیك بیلباو بویەوە .

لەگێمی یەكەمداو لەخولەكی 32 دا یاریزان ئیگەر مونیان لەیانەی خاوەن یاریگا توانی یەكەم گۆڵی یارییەكە تۆمار بكات و ئەو گێمە بەوتاكە گۆڵە بەكۆتا هات.

لەگێمی دووەمداو لە خولەكی 63 دا ئیسكۆ لە یانەی مەدرید توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە بۆ یانەی میوان.

دوای ئەو دوو گۆڵ هەردوو یانەهەوڵی زۆریاندەدا ئەنجامەكە بگۆرن بەڵام دواجار هەریەكەو خاڵێكی وەرگرت.

دوای تەواو بونی یارییەكەش یانەی ریاڵ مەدرید یەكەم دوو خاڵی ئەم وەرزی لەدەستدا و ئێستا بە 10 خاڵ لە پلەی دوەمدایە.

لەكاتێكدا یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكی تردا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن تۆمار بكات و بە 12 خاڵ پێشەنكی وەرگرتووە .

 

كاروان محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved