له‌شی مرۆڤ پێویستی به سۆدیۆمه، چونكه یارمه‌تیده‌ره بۆ راگرتنی باڵانسی شله‌مه‌نیه‌كانی له‌ش، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای ماسولكه‌كان و گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه له‌ش پێویستی به خوێ هه‌یه. به‌ڵام كێشه‌كه له به‌كارهێنانی رێژه‌ی زیاد له‌پێویستدایه، چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ش رۆژانه پێویستی به 500 میلیگرام سۆدیۆم هه‌یه، به‌ڵام تاكێكی ئاسایی 3400 میلیگرام به‌كارده‌هێنێت، ئه‌م رێژه زیاده‌یه ده‌بێته هۆی قه‌تیسبوونی ئاو له له‌شدا، به‌مه‌ش فشار له‌سه‌ر ده‌ماره خوێنه‌كان زیاد ده‌كات و دڵ ناچار ده‌كات زیاتر كاربكات و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ئه‌گه‌ری توشبوون به خوێن مه‌یینی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات. خواردنی ته‌نها 500 میلیگرام بۆ كه‌سێكی ئاسایی قورسه، بۆیه پزیشكان رێنمایی ده‌كه‌ن كه له 2300 میلیگرام كه‌متر بخورێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه فشاری خوێنی به‌رزه یان نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه پێویسته كه‌می بكاته‌وه بۆ كه‌مترله 1500 میلیگرام. چونكه نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك گورچیله به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی سۆدیۆمه‌وه‌یه. خاك – سیڤا ئازاد س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure