تا ساڵی 2030 چوار فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری پێشكه‌وتوو په‌یوه‌ستی هێزه ئاسمانییه‌كان ده‌بن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا، ئه‌ڵمانیاو ژاپۆن سه‌رقاڵی گه‌ڵاڵه‌ی پلانی فڕۆكه‌گه‌لێكی شه‌ڕكه‌ری ناسراو به "جیلی شه‌شه‌م"ن، كه تا پێش 2030 ئاماده‌ی فڕین نابن. جیلی پێنجه‌می فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان، جیاواز بوون له جیلی پێش خۆیان و ته‌یار بوون به تایبه‌تمه‌ندی خۆحه‌شاردانی پێشكه‌وتووتر. به‌ڵام خاڵی لاوازی ئه‌م فڕۆكه شه‌ڕكه‌رانه (جیلی پێنجه‌م) ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رچی توانای هه‌ڵگرتنی سوته‌مه‌نی و چه‌كی پێویستیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه باری "نادیاربوونی" ئه‌وانی لاواز كردووه. ئه‌گه‌رچی تائێستاش زانیارییه‌ك له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه پێشكه‌وتوو و جیاوازه‌كانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی جیلی شه‌شه‌م له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام پێده‌چێت خێرایی و توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی پێشكه‌وتووتر، دوو پێداویستی سه‌ره‌كی ئه‌م فڕۆكانه بن. هه‌روه‌ها وه‌كو باسده‌كرێت، له‌م فڕۆكانه‌دا به مه‌به‌ستی لێكدانه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی ئه‌ركی فڕۆكه‌وان، ڕۆڵێكی گرنگ بدرێت به هۆشی ده‌ستكرد(Artificial idtelligedce). خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure