سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌لكهول له كورت ماوه‌دا ده‌بێته هۆی حه‌سانه‌وه‌و باشتربوونی مه‌زاج، به‌ڵام كاریگه‌ری جددی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی و خراپتربوونی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت. ئه‌لكهول ده‌توانێت هاوسه‌نگی كیمیایی سروشتی له‌ش تێكبدات و ببێته هۆی ئه‌م كێشانه: * مه‌ترسی ڕووداوی هاتوچۆو برینداری * زیادبوونی تووڕه‌یی و توندوتیژی * هه‌ڵچوون و داچوونی باری ده‌روونی * تێكچوونی یاده‌وه‌ری و توانای ته‌ركیزكردن * تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵكردنی قسه‌كردن * ناهاوئاهه‌نگی و دابه‌زینی توانایی په‌رچه‌كردار * كێشه‌ی هه‌ناسه‌كێشان ئه‌لكهول له درێژماوه‌دا ده‌توانێت ببێته هۆی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی خۆكوشتنیش زۆر ده‌كات. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ كاریگه‌ری نه‌رێنی داده‌نێت و ده‌توانێت كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك بێكاری و جیابوونه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییانه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه: * نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر * چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه * نه‌خۆشی دڵ * جه‌ڵته‌ی مێشك * هه‌وكردنی پانكریاس خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure