16/9/2018 10:26 AM

كاریگه‌رییه‌كانی خواردنی ڕۆژانه‌ی هه‌نگوین

1- ڕوونبوو‌نه‌وه‌ی پێست: تایبه‌تمه‌ندی دژه‌باكتریایی هه‌نگوین یارمه‌تییه‌كی زۆری ڕوونبوونه‌وه‌و شه‌قبوونی پێست ده‌دات.


2- دابه‌زاندنی كێش: هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی میتابوڵیزمی جه‌سته‌و له‌ئاكامدا یارمه‌تییه‌كی باشی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.


3- دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن: خواردنی ڕۆژانه‌ی هه‌نگوین كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئه‌نتی‌ئۆكسیدانی ناو جه‌سته‌و دژایه‌تی چه‌وری زیاده‌ی خوێن ده‌كات.


4- به‌هێزكردنی دڵ: تۆژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ئه‌نتی ‌ئۆكسیدانی ناو هه‌نگوین ڕێگری ده‌كات له‌ لاوازی و ناسكبوو‌نه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان.


5- به‌هێزكردنی زاكیره‌: هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ سترێسی هه‌یه‌و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ‌نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری ئه‌نتی ‌ئۆكسیدانی خانه‌كان، ببێته‌ هۆی به‌هێزبوونی زاكیره‌.


6- خه‌وێكی ئاسووده‌: شه‌كری ناو هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی سیرۆتونین. ئه‌و ‌هۆڕمۆنه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی مێلاتۆنین‌ و خه‌وێكی ئاسان و ئاسووده‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌هێنێت.


خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده‌




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved