16/9/2018 03:28 PM

تەمبور لە موزیکی کوردیدا

 

ڕێژەن حەسەن نوسەرو موزسیان نوێترین کتێبی بەناوی (تەمبور لە موزیکی کوردیدا) لە  ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی١٩/٩/٢٠١٨ لە هۆڵی یەڵمازگۆنای لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بڵاودەکاتەوە.


لە بارەی ناوەڕۆكی كتێبەكیەوە نووسەر ئاماژەی بەوەدا،   ئەوەی لەم کتێبەدا تیشکی خراوەتە سەر بریتییە لە ناسینی ئامێری تەمبور لە کوردستان بەتایبەت پەیوەندی ئەم ئامێرە موزیکییەبەو ئاینە جیاوازانەی کە لە کوردستان بونیان هەیە، لایەنێکیتر بریتییە لەباسکردنی بەشەکانی ئامێری تەمبور لەهەریەکێک لەو ناوچانەی کە بونیان هەیە جیاوازییەکانیان و شێوازی بەکارهێنان و چۆنیەتی کۆک کردن و هەروەهاڕۆڵی ئەم ئامێرە لە کۆمەڵگای کوردی دا.
ڕونیشكردەوە،  ئەوەی پاڵنەربووە کە ئەم کتێبە ئامادەبکەم کەمی سەرچاوەیە بۆ مێژووی موزیک بەگشتی و ئامێرە موزیکییەکان بەتایبەتی ، نەک تەنها ئامێری تەمبور بەڵک و سەرجەم ئامێرە موزیکییەکان جێگەی بایەخ و لێکۆڵینەوەن ،هیوادارم ئەم کتێبە دەروازەیەکبێت بۆ ناسینی تەمبورو ئاشنابون لەگەڵ مێژووی دێرینی ئەم ئامێرەو ڕۆڵ و بایەخەگەورەکەی لە کۆمەڵگای کوردی داو بەهەند وەرگرتنی ڕابردووی هونەری نەتەوەی کورد کە بەسەدان و هەزاران بابەتی هونەری وەک خەزێنەیەکی گەورە ماوەتەوە کە بەداخەوە تا ئێستا بەشێکی ئێجگار کەمی کەوتۆتە بەر باس و لیکۆڵینەوە بگرە هەندێک بابەت هەر درکی پینەکراوە یاخود بووە بە بەشێک لە ناسنامەی میللەتانی ترو خاوەندارێتییەکەی لە کورد وەرگیراوە.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved