17/9/2018 09:55 AM

كۆڕی ئه‌كادیمیاو میدیا له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌ڕێوه‌چوو

له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕی ئه‌كادیمیاو میدیا به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین پسپۆڕو ئه‌كادیمی و مامۆستای زانكۆو رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژى 16-9-2018 له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ دانیشتنێكی ئه‌كادیمی به‌ ناونیشانی (دیالۆگی ئه‌كادیمی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی میدیا) به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا ره‌هبه‌ری سه‌ید براهیم لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و چه‌ندین پسپۆڕو ئه‌كادیمی و مامۆستای زانكۆو رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران به‌شداربوون.

به‌ سێ ته‌وه‌ر كۆڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ بریتیبوون له‌ (میدیای كوردی له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا، میدیاو كۆمه‌ڵگه‌، میدیای نوێ و میدیای كلاسیك).

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردو دواتر ستران عه‌بدوڵڵا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه‌ وتارێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆك و ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیيه‌كانی كۆڕه‌كه‌ پێشكه‌ش كردو دواتر له‌لایه‌ن به‌شداران و ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه‌وه‌ گفتوگۆیه‌كی چڕو بیروڕا گۆڕینه‌وه‌  له‌باره‌ی میدیای كوردی و ئه‌كادیمیا كرا.


خاك












زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved