به‌پێی هه‌واڵی نوێ له كۆریاوه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه گالاكسی S10له سێ مۆدێلدا بخرێته بازاڕه‌وه. مۆدێلی "ستاندارد" سێ كامێرایی ده‌بن (كامێرایه‌كی پێشه‌وه، دوو كامێرای دواوه)، مۆدێلی "پریمیۆم" چوار كامێرایی ده‌بن (یه‌ك پێشه‌وه، سێ دواوه)، مۆدێلی ئاڵترا پریمیۆم سیسمتێكی وێنه‌گری به سێ كامێرا له‌پشته‌وه‌و دوو كامێرا له پێشه‌وه ده‌بێت. ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر ههستكهری وێنه‌گری پێویستن و سامسۆنسگ له‌وانه‌یه یارمه‌تی شوێنی ده‌ره‌كی پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پارچانه به‌رهه‌مبهێنێت. به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی پێشووتر، سێ كامێرای دواوه‌ی یه‌كێیان 12 مێگاپیكسێله، ئه‌وانی تریش 16 مێگاپیكسێله به گۆشه‌ی كراوه‌و ههستكهرێكی 13 مێگاپیكسێلی ده‌بێت. كامێراكانی پێشه‌وه‌ش لێنزی سه‌ره‌كی یه‌كیان 13 مێگاپیكسێل و لێنزێكی گۆشه كراوه‌ی 16 مێگاپیكسێلی هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure