له سه‌رده‌مانی ڕابردوودا زۆر كه‌س لایان وابوو كه پیاوان زیره‌كترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌وڵی ژنان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانیش له زیره‌كیدا هیچیان له پیاوان كه‌متر نین. 1- ئۆلیڤیا مێنینگ - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 162 ئۆلیڤیا مێنینگ له ته‌مه‌نی 12 ساڵی، واته كاتێك كه هاوته‌مه‌نه‌كانی ئه‌و چێژیان له یاری كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان وه‌رده‌گرت، ساڵی 2012 له تاقیكاری ڕێژه‌ی زیره‌كی Mensaدا به‌شداری كرد. له‌ئاكامدا ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی زیره‌كی ئه‌و زیاتره له 162. واته زۆرتر له ئاڵبرت ئه‌نیشتاین و ئیستیڤن هاوكینگ. 2- ڤبیۆلا مان - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 162 هه‌روه‌ها تاقیكاری Mensaڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی ڤبیۆلا مانی ته‌مه‌ن 21 ساڵانی 162 مه‌زه‌نده كردووه كه زیاتره له ڕێژه‌ی زیره‌كی ئاڵبرت ئه‌نیشتاین و ئیستیڤن هاوكینگ. مان حه‌زی له یاری شه‌تره‌نجه‌و حه‌زده‌كات ببێته پزیشك. 3- جۆدیت پۆڵگار - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 170 پۆڵگار كه یاریزانی شه‌تره‌نجه، خه‌ڵكی وڵاتی هه‌نگاریا‌یه‌و وه‌ك به‌تواناترین خاتوونی یاریزانی شه‌تره‌نجی مێژوو ده‌ناسرێت. ئه‌و ته‌نها ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو كه ناسناوی گه‌وره مامۆستای شه‌تره‌نجی ده‌سته‌به‌ر كرد. پۆڵگار هاوكات له‌گه‌ڵ یاریكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ناوبانگی جیهانی وه‌كو: ویسواناتان یناندو گری كاسپاروف، وه‌ك یه‌كێك له هۆشمه‌ند‌ترین مرۆڤه‌كانی جیهان ده‌ناسرێت. 4- ڕۆت لارنس - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 175 ڕۆوت لارنس بیركارو مامۆستای بیركارییه. ئه‌و ته‌نها به 10 ساڵ ته‌مه‌ن و به ده‌ره‌جه‌یه‌كی باڵا له تاقیكردنه‌وه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌رچوو. ئه‌و له سه‌رده‌می خۆیدا گه‌نجترین ده‌رچووی ئه‌م زانكۆیه بوو. 5- گریس هاپر - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 175 گریس هاپر زانستوانی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی له‌بواری كۆمپیوته‌ر بوو كه یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری مێژوو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سازكرا. له ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا هه‌وڵیدا بچێته ڕیزی سوپای ده‌ریایی به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. بۆیه پاش ئه‌مه ڕۆیشته ناو زانستی كۆمپیوته‌رو ئێستا له زۆربه‌ی زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان هه‌ڵگری 40 بڕوانامه‌ی خاوه‌ن شانازیه. 6- ژرمن ئیستل - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 180-185 ئیستل له ساڵی 1766 له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕانسا هاتوه‌ته دونیا، ئه‌و لێكۆڵه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكوانێكی سیاسی و هاوكات نوسه‌رێكی به‌ناو‌بانگ بوو. ئه‌و گرنگترین دژبه‌رو ڕه‌خنه‌گری ناپلیۆن بوو. كه به‌هۆی نوسراوه‌كانیه‌وه له فه‌ره‌نسا ده‌ركراو پاش ماوه‌یه‌ك ژیان له ئه‌ڵمانیا، بوو به ئه‌ندامی گروپی گۆته. 7- ماری كوری - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 185 كوری یه‌كێكه له كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كانی مێژوو كه ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندییه‌كه‌ی 185 بوو. ئه‌و كه‌سێكی كیمیاكارو فیزیاكاری فه‌ڕه‌نسی - پۆڵۆنیایی بوو. كوری خاوه‌نی دوو خه‌ڵاتی نۆبڵه، یه‌كێكیان له ساڵی 1903 بۆ فیزیا‌و ئه‌وی تریان له ساڵی 1911 بۆ كیمیا. كوری له‌ڕاستیدا به‌ناوبانگترین خاتوونی زانستوانی مێژوویه كه رۆڵێكی گرنگی له جیهانی مۆدێرندا گێڕاوه. 8- مێڕلین ووس سونت - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 190 ناوبانگی مێڕلین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێژه‌ی به‌رزی هۆشمه‌ندیه‌كه‌ی. ئه‌و له گوڤاره‌كاندا كاری تۆژینه‌وه ده‌كات و سه‌رقاڵی نووسینه. ناوی مێڕلین ته‌نانه‌ت له كتیبی گینزدا بۆ ڕێژه‌ی زیره‌كی باڵا تۆماركراوه. 9- هایپیشا - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 190 هایپیشا، كچی تیئۆن بیركاری به‌ناو‌بانگه كه له‌نێوان ساڵه‌كانی 351-370ی زایینی هاتوه‌ته دونیا. ئه‌و فه‌یله‌سوف، ئه‌ستێره‌ناس و بیركاری خه‌ڵكی وڵاتی یۆنان بوو كه سه‌ره‌تا له میسر‌و دواتر له ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمی ڕۆژئاوا ژیا. ئه‌و له مێژوودا وه‌ك یه‌كێك له زیره‌كترین خاتوونه‌كانی جیهان ده‌ناسرێت. 10- ئه‌دیت ئێسترن - ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی 200 ئه‌دیت ئێسترن یه‌كێكی تره له زیره‌كترین ژنانی مێژوو. ئه‌و منداڵێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ژیر بوو كه له ته‌مه‌نی 1 ساڵیدا ده‌یتوانی حیسابات بكات و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو قسه‌بكات. ئه‌ویش وه‌ك زۆرێك له منداڵانی فره‌ژیر، پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی بڕوانامه‌گه‌لێكی زۆری ده‌سته‌به‌ر كرد‌و زیاتر له 128 داهێنان به‌ناوی ئه‌و تۆماركراون. ئێسترن هه‌ڵگری خه‌ڵاتێكی زۆره‌و ڕێژه‌ی هۆشمه‌ندی ئه‌و 200 بووه كه هه‌ندێكجار له تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئه‌و ڕێژه‌یه‌شی تێپه‌ڕاندووه. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure