له 2019 دا ئاودی Q8 به مه‌كینه‌ی هایبریدی V6 Power و به نرخی 67,400 دۆلار ده‌خرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه. ئاودی Q8باشترین به‌رهه‌می كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌یه‌تی. سیستمی هه‌ستكردنی پێشوه‌خته‌ی ئاودی، یارمه‌تی ده‌دات تا خه‌ڵك، ئامێره‌كان و پاسكیل سواره‌كان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی Q8 ده‌ستنیشان بكات و ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه مه‌ترسییه‌كی به‌ركه‌وتنی هه‌ستكرد، بوه‌ستێت. سیستمه‌كه له خێرایی سه‌رووی 52 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا كارده‌كات. تایبه‌تمه‌ندی بژارده‌یی بۆ ئاسایش و پارێزراوی هه‌ن وه‌ك كۆنترۆڵی خۆگونجێن بۆ لێخوڕین، یارمه‌تیده‌ری خاڵه‌كانی یه‌كتربڕین، ناسینه‌وه‌ی هێمای ترافیك و یارمه‌تیده‌ری سوڕان. مه‌كینه‌كه‌ی كه سیستمی هایبریدی ئاودی 48 ڤۆڵت به‌كارده‌هێنێت، 335 ئه‌سپه‌هێزو 369 پاوند-فوت زه‌بر به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئاودی ئیدعای گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ده‌ڵێت كه SUVی 4700 پۆندییه‌كه‌ی، ته‌نها له 5.6 چركه‌دا ده‌گاته خێرایی 60 میل له كاتژمێرێكدا. Q8 به Quattro كه هه‌موو تایه‌كانی هێزیان بۆ به‌رهه‌مدێت، ستاندارد كراوه. Q8 له چاره‌گی سێهه‌می ساڵی 2018 دا له ئه‌ڵمانیاو بازاڕی ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌مجار نمایش ده‌كرێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure