به دروشمی (ئه‌ندازیار كۆڵه‌گه‌ی بنیاتنانی وڵاته) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وۆركشۆپی (پێداچونه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامی خوێندنی ئه‌ندازیاری له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان) ده‌ستپێكرد. لایه‌نه به‌شداربووه‌كان ئه‌و وۆركشۆپه كه ڕۆژى 1792018 به چاودێری و ئاماده‌بوونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستیپێكرد، ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ڕاگری كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری و سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران و ژماره‌یه‌كی زۆر له پسپۆڕانی بواره‌كه ئاماده‌یبوون، له سه‌ره‌تادا ئاماده‌بووان ساتێك بێده‌نگیان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان نواند. له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا گۆڕانكاری زۆر له پرۆگرامه‌كانی خوێندن كراوه د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، ده‌ستخۆشی له لێژنه‌كه كرد كه ماوه‌ی زیاتره له ساڵێكه به‌دڵسۆزیه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه، وتیشی: ئه‌م وۆركشۆپه كه به ناونیشانی (ئه‌ندازیار كۆڵه‌گه‌ی بنیاتنانی وڵاته) ئه‌نجامده‌ده‌ین هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ستراتیژی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ گۆڕانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له زۆڕیك له به‌شه‌كان و كه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا گۆڕانكاری زۆرمان له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی (یاسا، شه‌ریعه، كۆمه‌ڵناسی، كشتوكاڵ و زانسته سیاسيیه‌كان...هتد) كردووه. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هانی زانكۆكان ده‌دات بۆ ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ سیستمه نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونمان له كابینه‌ی هه‌شته‌م ئه‌كشن پلانمان دانا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی جیهان و پێداویستیيه‌كانی بازار‌و هه‌لی كار بۆ ده‌رچووان بڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رگای به‌ڕووی زانكۆكان كرده‌وه بۆ هاندان و فێربوون و ئاوێته‌بوون به سیستمه نێوده‌وڵه‌تیيه كاریگه‌ره‌كان. ده‌بێت خوێندنی ئه‌ندازیاری له‌گه‌ڵ كۆنتێكیسته‌كانی جیهان یه‌كانگیر بێت بۆ گۆڕانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری د.یوسف گۆران به‌گرنگیيه‌وه باسی له‌و بواره كرد‌و وتی: خوێندنی ئه‌ندازیاری بوارێكه زۆر گرنگه بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه، چونكه ئه‌و بواره تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندازیارو ئه‌ندازیاران ئه‌ركی گه‌وره‌یان له‌سه‌رشانه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و ئه‌ركه گرنگ و گه‌وره‌یه له پرۆگرامه‌كانی خوێندن ڕه‌نگبداته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌وه نیه كه پێویسته له خوێندنی ئه‌ندازیاریدا هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: ده‌بێ پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری به شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێنه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنتێكیسته‌كانی جیهان یه‌كانگیر بێ. زانستی ئه‌ندازیاری له به‌رده‌م تحدیات و چانسێكی گه‌وره‌ن له به‌شیكی تری وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له‌و گۆڕانكارییانه كرد كه له جیهان ڕووده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: جیهان له گۆڕانكاری به‌رده‌وامدایه‌و ئه‌ندازیاران له‌پشتی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌وه‌ن، وتیشی: گۆڕانكارییه‌كانی له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر، بواری ئه‌ندازیاریش به‌ده‌ر نیه له‌و كاریگه‌رییه، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: زانستی ئه‌ندازیاری به هه‌موو به‌شه‌كانیانه‌وه ئێستا له به‌رده‌م ئاڵنگاری و چانسێكی گه‌وره‌ن، چونكه ئه‌و شتانه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆمان ده‌یبین ئه‌ندازیاران پشكی شیریان هه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌ندازیار ده‌بێ ڕه‌خنه‌گرو بونیادنه‌رو داهێنه‌ر بێ. گرنگه ئه‌ندازیاران خاوه‌ن بیرۆكه‌و داهێنان و وه‌به‌رهێنان بن د.یوسف گۆران له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بواری ئه‌ندازیاری كرد‌و وتی: له‌ڕاستیدا كێشه‌ی ئه‌وه‌مان نیه ئایا له چ بوارێكی ئه‌ندازیاری پسپۆڕیمان هه‌بێ (شارستانی، كاره‌با، میكانیك، كیمیا، نه‌وت، ته‌لارسازی یان هه‌ر پسپۆڕییه‌كی تر)، به‌ڵكو گرنگه ئه‌ندازیاره‌كانمان بیرۆكه‌یان هه‌بێت و له‌هه‌مانكاتدا بتوانن ئه‌م بیرۆكه‌یه بگۆڕن بۆ ریالیتی و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جیبه‌جێیان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا به به‌گه‌ڕخستنی توانای ئێوه‌ی به‌ڕێز هه‌یه له دانانی پرۆگرامه‌كان و گرنگی ته‌واو بده‌ن به بابه‌ته زانستیيه‌كان و ماتماتیك، چونكه ئێستا به‌هۆی ئه‌و شۆڕشه گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌یه كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی گه‌وره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتیمان هه‌یه‌و ئه‌ركی ئه‌ندازیارانه بتوانن جۆریك له ئه‌ندازیاری له هه‌موو بواره‌كان پێبگه‌یه‌نن، كه خاوه‌ن پرۆژه‌و بیرۆكه‌و وه‌به‌رهێنان بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و بواره به‌رێوه‌ببه‌ن كه پسۆڕییان لێ ده‌بێ، بێگومان ئه‌وه‌ش پێویستی به‌توانای ئێوه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و گۆڕانكاریانه. دونیا به‌ره‌و گۆرانكاری مه‌ڵتیدیسپلینه وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: به‌پێی دواین ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی (STEM)ی جیهانی كه تایبه‌ته به دیراسه‌ت و توێژینه‌وه له بواره‌كانی ئه‌ندازیاری و زانست و ته‌كنه‌لۆجیاو ماتماتیك، له ڕاپۆرته‌كانیاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌موكوڕى زۆر هه‌یه له پرۆگرامه‌كانی خوێندنی ئه‌ندازیاری، كه به‌داخه‌وه زۆرجار بابه‌تی گۆڕانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندنی ئه‌ندازیاری جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌بی ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندی بابه‌ته‌كان، بۆ نموونه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م له خوێندنی ئه‌ندازیاریدا فۆكس ده‌خرایه‌سه‌ر لایه‌نی ڕاهێنان و پراكتیك، نه‌ك بواری تیۆری و ماتماتیك، به‌ڵام له‌دوای شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م گۆرانكاری تێدا كرا، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به پسپۆڕانی ئه‌وروپی بوو، كه كه‌لتوری زانستی ماتماتیكیان هێنایه ناو ئه‌م زانسته‌و له‌گه‌ڵ كه‌لتوری ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و بواره‌وه چاكسازییان تێدا كرد، هه‌ربۆیه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م پڕۆگرامه‌كانی ئه‌ندازیاری زیاتر ڕوویان له بواری شیكاری كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پسپۆڕانی بواری فیزیا به‌دیهات، بۆیه ئێستا دونیا به‌ره‌و گۆڕانكاری مه‌ڵتیدیسپلینه، گۆڕانكاری له‌هه‌ر بوارێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواره‌كانی تر ده‌بێ، ئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات له‌كاتی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ده‌بێ ئاگاداری گۆڕانكاری بواره‌كانی تريش بین، ئه‌و پرنسیپه بۆ بواری ئه‌ندازیاریش هه‌ر راسته. بۆلۆنیا پرۆسێس به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد‌و له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: له ساڵی (2015) و دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونمان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین سيمینارێكمان به ناونیشانی (جێبه‌جێكردنی ڕیفۆرمی جۆری سیستمی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان و بۆلۆنیا پرۆسێس) به ناونیشانی (پلان و دیدگای نوێ بۆ ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان) پێشكه‌شكرد، له‌وێدا به ویستێكی به‌هێزه‌وه باسمان له‌و گۆڕانكاریانه كرد كه به‌نیازین ئه‌نجامیان بده‌ین و وتمان ده‌مانه‌وێ بۆلۆنیا پرۆسێس جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه بۆلۆنیا پرۆسێس پڕۆژه‌یه‌كی زانستی پربایه‌خه له خوێندنی باڵاداو پێوه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و له ئیستادا ئه‌و سیستمی خوێندنه له 48 وڵاتی جیهان جیبه‌جی ده‌كرێ و زانكۆكانیان په‌یڕه‌وی ئه‌و سیستمه ده‌كه‌ن، چه‌ند لایه‌نێكی فراوان ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و پرۆسیسه جیبه‌جێ بكه‌ین به‌شێكی زۆر له گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێ، له‌وانه یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان، هه‌ژماركردنی یه‌كه‌كان و سه‌عاته‌كانی خوێندن و چه‌ندین كێشه‌ی تر، خۆشبه‌ختانه هه‌ندێك له زانكۆكان ئێستا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌شێكی تريشیان له هه‌نگاوه‌كانیان به‌رده‌وامن، بۆیه ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین ئه‌و سیستمه له بواری ئه‌ندازیاری و له كۆلێژه‌كانی جێبه‌جێی بكه‌ین. ده‌بێ ئه‌م وۆركشۆپه ببێته وێستگه‌یه‌كی گرنگ بۆ گه‌شه‌پێدانی خوێندنی ئه‌ندازیاری هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ده‌بێ ئه‌م وۆركشۆپه ببێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ی كه ڕوبه‌ڕووی ئه‌ندازیاران ده‌بێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدان به خوێندنی ئه‌ندازیاری له كوردستان، وتیشی: ئێستا له بواری پێداگۆجی له‌گه‌ڵ فنلاندا هه‌نگاوی گرنگ چووینه‌ته پێشه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا له دانانی نه‌خشه ڕێگه‌یه‌ك بۆ بواری خوێندنی ئه‌ندازیاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی هه‌نگاوه‌كان ده‌ستیان پێكردووه، به‌وه‌ش ده‌توانین بگه‌ینه ئامانجی باڵا، وتیشی: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌مانه بایه‌خ نه‌دانه به پڕۆژه‌ی ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری، چونكه ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانین كه بیرۆكه جیهانیيه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه شتی گه‌وره له بچوكه‌وه ده‌ستپێده‌كات. ده‌بێ خوێندكارانی كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری به‌شداربن له پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیوای خواست هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری و یه‌كێتی و سه‌ندیكاكانی ئه‌ندازیاری هه‌بێ، چونكه كێشه‌یه‌كی زۆرمان هه‌یه‌و ده‌رچووان راسته‌وخۆ ڕێگه‌یان ناده‌ن به‌شداری له پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی بكه‌ن، بۆیه گرنگه دوای ده‌رچوون خویندكاران به‌سوود وه‌رگرتن له‌و بواره تواناكانیان زۆر به‌هێز بكه‌ن، چونكه یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانمان لاوازی سكیڵی ده‌رچوانمانه، بۆیه هیوام وایه ئه‌و په‌یپه‌رو پێشنیازانه‌ی لێره ده‌خرێته‌ڕوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی خۆمان بێ، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه كاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه ده‌كه‌ن كه له‌م وۆركشۆپه ده‌درێن. بواری ئه‌ندازیاری له كوردستان به‌ژماره پاشان د.داود سلێمان ئه‌تروشی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای گۆڕانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری وتارێكی پیشكه‌شكرد، له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی پێداچونه‌وه به پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری كرد‌و ڕایگه‌یاند: له ناوه‌راستی ساڵی (2017) وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بڕیاریدا به پێداچونه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی خوێندنی ئه‌ندازیاری له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی باڵای له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت پێكهێنا. بۆ گفتۆگۆی پوخته‌ی ئه‌م كارانه‌ی که له ماوه‌ی ساڵێك ئه‌نجامدراون، هه‌ر له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی كۆلێژ‌و به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری كرد‌و ڕایگه‌یاند: له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان (11) كۆلێژی ئه‌ندازیاری و (42) به‌شی زانستی له بواره جیاجياكانی ئه‌ندازیاری هه‌یه، كه (8723) خوێندكار له‌خۆده‌گرن و له‌لایه‌ن ستافێكی زانستی كه ژماره‌یان (808) مامۆستایه وانه‌یان پێده‌وترێته‌وه، هیواشی خواست له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی وۆركشۆپه‌كه‌دا گفتوگۆی جدی له‌باری بابه‌ته جیاكان و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری بكه‌ن. كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوێكی گرنگه هه‌ر له‌و وۆركشۆپه‌دا، د.محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری وتارێكی پێشكه‌شكرد، له وتاره‌كه‌یدا باسی له كارنامه‌ی ده‌زگاكه‌یان كرد‌و وتی: گۆڕانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندن یه‌كێكه له‌و كار‌و پرۆژه گرنگانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ خوگونجاندنه له‌گه‌ڵ بازاری كاری كوردستان و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له جیهان ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێكه له‌و كار‌و هه‌نگاوه گرنگانه‌ی كه پێویسته به‌شه زانستیه‌كان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری باسی له كارنامه‌ی ده‌زگاكه‌ی كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك پرۆژه كرد. وۆركشۆپه‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ هه‌ر له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، كه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن به‌رێوه‌ده‌چێ، وتاری یه‌كێتی و سه‌ندیكاكانی ئه‌ندازیاری كوردستان پێشكه‌شكرا، پاشانیش كارنامه‌ی وۆركشۆپه‌كه ده‌ستیپیكرد، كه وابڕیاره له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له‌به‌ر رۆشنایی چه‌ند باسێكدا گفتوگۆی ورد له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی ئه‌ندازیاری له زانكۆكانی كوردستان بكرێ و چه‌ندین پێشنیاز گه‌ڵاڵه بكرێ. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure