18/9/2018 09:13 AM

تەندروستی راپەڕین: تیمێكی بیانی دەرمان و شیری بەسەرچوويان داوە بە منداڵان

تەندروستی راپەڕین رایدەگەیەنێت ئەو تیمە بیانییەی بەبێ مۆڵەت دەرمان و شیری بەسەرچوویان بەسەر منداڵاندا دابەشكردووە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین لە روونكردنەوەیەكیدا كە وێنەیەكی دەست خاك كەوتووە، رایگەیاندووه: لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ریكخراوێكی بیانی بە ناوی كاری خێرخوازییەوە لە سنوری قەزای پشدەر هەستاوە بە دابەشكردنی دەرمانی بەسەرچوو و شیری بەسەرچووی منداڵان.

رونشیكردۆتەوە: وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین رای گشتی و هاووڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە كە ئەم تیمە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە مۆڵەتیان پێنەدراوەو رۆژی یەكشەممە بۆ ماوەی نزیكەی سەعاتێك كاریان كردووەو رۆژی دووشەممەش دوای سەردانی تیمی تەندروستی بۆ ئاگاداربوون لە كارەكانیان دەركەوتووە تیمەكە مەوادی بەسەرچووی تەندروستیان پیبووە.

تەندروستی راپەڕین دەشڵێت: دەستبەجێ كارەكانیان راگیراوەو لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراون و لێكۆڵینەوەش لە تیمەكە بەردەوامە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved