"داریوش مێهرجویی" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی سی‌ویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان، ئه‌م رووداوه‌ی له‌بواری نمایشكردنی كورته فیلمه‌كاندا به چالاك و زیندوو زانی و رایگه‌یاند: پێمخۆشه دیسان له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا فیلم دروستبكه‌م، به‌ڵام تائێستا هه‌لێك نه‌ڕه‌خساوه. به‌پێی راپۆڕتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، داریوش مێهرجویی نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌مای ئێران به بیانووی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی سی‌ویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان به‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه په‌یامیدا. له ده‌قی ئه‌م په‌یامه‌دا كه له كتێبی پێداچوونه‌وه‌ی 30 ساڵ سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا چاپ كراوه، هاتووه: "پێشینه‌ی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ئێران بۆ چه‌ند ده‌یه له‌وه پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ڵبه‌ت به سه‌رده‌می چالاكی بنكه‌ی هزری بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵان، یه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ی كه له ساڵانی به‌ر له شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه، له‌م بواره‌دا فیلمی به‌رهه‌مهێناوه‌و له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنیدا به‌رهه‌مگه‌لێكی زۆرباشی ئاڕاسته كردووه، سینه‌ماكارانێكی زۆر بۆ ئه‌و بنكه‌یه فیلمیان دروستكردووه‌و ئه‌م رێكخراوه‌یه له‌و ساڵانه‌دا یه‌كجار پڕ له جوڵه‌و چالاكی بووه‌و له‌بواری چاپكردنی كتێبه‌كانی منداڵان، فیلمه سینه‌ماییه‌كانی تایبه‌ت به‌م گروپه‌ی ته‌مه‌ن، هه‌روه‌ها چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاسێتی موزیكه‌كانی منداڵان هه‌نگاوگه‌لێكی فه‌رهه‌نگی باشی هه‌بووه. له‌ڕاستیدا سینه‌ماكارانێكی به‌رجه‌سته‌ی وه‌كو كۆچكردووی هه‌رده‌م له‌یاد "عه‌باس كیارۆسته‌می" له‌ناو دڵی بنكه‌وه هه‌ستاون و به یارمه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌یه، توانیویانه به‌رهه‌مه درێژه‌كانی خۆیان چێ بكه‌ن. من كاره‌كه‌م به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ ده‌ست پێنه‌كرد، به‌ڵام له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای دوای شۆڕشی ئێران فیلمێكم بۆ ئه‌و بنكه‌یه ئاماده‌كرد كه له‌دوای 5 ساڵ له فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان نمایشكرا، له ساڵی 1985ی زایینی رێكه‌وتی 1364ی هه‌تاوی له‌و خوله‌دا فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان، وه‌كو به‌شێك له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر ده‌هاته ئه‌ژماردن و له‌دوای پێنج، شه‌ش خولی به‌ڕێوه‌چوونی به شێوه‌یه‌كی جوداو سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌چوو. به‌رهه‌مه‌كه‌ی من "ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه ده‌چووین" بوو، ئه‌و فیلمه‌ی كه به‌رده‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو و به دواكه‌وتنێكی چه‌ند ساڵه نمایشكرا. به‌پێی چیرۆكی "حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی قوتابخانه‌ی عه‌دڵی ئافاق". دواتر له‌بواری منداڵ و مێرمنداڵدا فیلمێكی دیكه‌م به ناوی "شیره‌ك" به‌رهه‌مهێنا كه له فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان به‌شداریكرد. ده‌بێ بڵێم ئه‌م فێستیڤاڵه رێگایه‌كی باشه بۆ سینه‌ماكاران. پێمخۆشه دیسان له‌بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا فیلم دروستبكه‌م، به‌ڵام تائێستا هه‌ل و ده‌رفه‌تێك نه‌ڕه‌خساوه. ئێستا سیستمی سینه‌مای هونه‌ری و فێستیڤاڵی به‌نسیبه‌ت ساڵه‌كانی به‌ر له شۆڕش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام هه‌ر ده‌ڵێی سینه‌مای هونه‌ری حه‌شار دراوه‌و له‌جیاتی ئه‌و فیلم گه‌لی خافڵێنه‌ر به‌رهه‌مدێت. له‌م نێوه‌نده‌دا فێستیڤاڵی منداڵان و مێرمنداڵان له‌بواری نمایشكردنی كورته فیلمه‌كاندا چالاكه‌و به‌رهه‌م گه‌لێكی باش له وڵاتانی بیانی نمایش ده‌كات. چۆنیه‌تی نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌شداربوو باش و رێكوپێكه‌و هه‌روه‌ها له حاڵی پێشكه‌وتندان، هیوا ده‌خوازم كه هه‌ر به‌مجۆره درێژه‌ی پێبده‌ن و باشتر بن. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure