تۆقین یاخود (پانیك) جۆرێكه له جۆره‌كانی نه‌خۆشی دڵه‌ڕاوكێ، كه تاك دووچاری حاڵه‌تی ترسێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كتوپڕ ئه‌بێت، به‌جۆرێك هه‌ستده‌كات كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستده‌دات یاخود هه‌ندێكجار ترسێكی وای لا دروستده‌بێت كه دڵی یان هه‌ناسه‌ی ئه‌وه‌ستێت. هۆكاری ئه‌م ترسه چیه‌و چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روون جێده‌هێڵێت؟ له‌وباره‌یه‌وه د.هێمن فاتیح كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌م حاڵه‌ته له چه‌ند خوله‌كێك تێپه‌ڕناكات و دوای ته‌واوبوونی نه‌وبه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه ترسی له ڕوودانه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه هه‌یه، به‌جۆرێك كاریگه‌ری نه‌رێنی توند له‌سه‌ر لایه‌نی ئیش، فرمان و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی جێده‌هێڵێت. چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ده‌روونی و جه‌سته‌یی هه‌یه وه‌كو: (دڵه‌كوتێ، ترسی مردن، ترسی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی خود، هه‌ناسه‌ته‌نگی، هه‌ستی خنكان، ئاره‌قكردنه‌وه، له‌رزین، ئازارێكی توندی سنگ یاخود گه‌ده، هێڵنجدان، سڕبوون، سه‌رگێژخواردن). وتیشی: ئه‌م نه‌خۆشییه له ڕه‌گه‌زی مێ به‌ڕێژه‌ی 2 بۆ 3 ئه‌وه‌نده زیاتره له‌ڕه‌گه‌زی نێر، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ی 2 بۆ 3 كه‌س له سه‌د كه‌س توشده‌بن. نه‌خۆشیه‌كه ده‌گونجێت له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕووبدات، به‌ڵام زیاتر له بیست و سییه‌كانی ته‌مه‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت. تۆقین كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ كاتێك حاڵه‌تی تۆقینه‌كه له مانگێكدا چوار حاڵه‌ت یان زیاتر بێت، به نه‌خۆشی پانیك ناوزه‌ند ده‌كرێت، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه هه‌ردوو ڕێگای چاره‌سه‌ری هزری و ڕه‌فتاری یان ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێت. خاك – ئا/ تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure