برینی گه‌ده یان قورحه‌ی مه‌عیده (یان قورحه‌ی دوانزه‌گرێ)، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كانی جیهان كه ڕۆژانه خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن، هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه چییه‌و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ له‌وباره‌یه‌وه د.داهات حه‌وێزی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ بۆ سایتی خاكی روونكرده‌وه‌و چه‌ند خاڵێكی دیاریكرد، ئه‌وانیش: 1- قورحه زۆر نیشانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام دیارترینیان ئازاره، ئازاره‌كه ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی سك، دوای ژه‌می خواردن ئازاره‌كه زیاد ده‌كات، (قورحه‌ی گه‌ده) یان دوای برسێتیه‌كی درێژ (قورحه‌ی دوانزه‌گرێ) ئازاره‌كه زۆرجار سه‌خت و تیژه‌و خه‌و له نه‌خۆشه‌كه تێكده‌دات. 2- هه‌ندێك حاڵه‌تی قورحه جیا له ئازاری سك، دڵه‌كزێ و تڕشه‌ڵۆك و ڕشانه‌وه‌و ئازاری سنگ و خوێنبه‌ربوونی گه‌ده‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت. 3- قورحه هۆكاری زۆره، به‌ڵام باوترین هۆكار به‌كتریای گه‌ده‌یه (به‌كتریای هێلیكۆباكته‌ر پایلۆری). 4- باوترین هۆكاری قورحه‌ی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ به‌كارهێنانی درێژخایه‌نی ده‌رمانه وه‌كو ده‌رمانه قورسه‌كانی ئازارشكێن (ڤۆلتارین و گروپه‌كه‌ی)، حه‌بی ئه‌سپرین و وارفارین، گروپی ستیرۆید. 5- هۆكاری تر بۆ قورحه بریتییه له جگه‌ره‌كێشان، مه‌ی خواردنه‌وه، كافایین، بیبسی. 6- دڵه‌ڕاوكێ و سترێس و قه‌له‌قی، سوتاوی سه‌خت، نه‌خۆشی سه‌خت و درێژخایه‌ن، پاش نه‌شته‌رگه‌ری قورس، ڕێجیمكردنی سه‌خت و قورس، هه‌ندێك نه‌خۆشی هۆڕمۆنیی، شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس، هۆكاری بۆماوه‌یی، ئه‌مانه هه‌موویان له‌وانه‌یه ببنه هۆی قورحه. 7- بۆ ده‌ستنیشانكردنی بوون و هۆكاری قورحه هه‌ندێك پشكنین پێویسته وه‌كو پشكنینی به‌كتریای مه‌عیده، پشكنینی خوێن، هه‌ندێك پشكنینی هۆڕمۆنیی. 8- نازوری گه‌ده بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی ئازاری گه‌ده پێویسته ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م نیشانانه‌ی هه‌بێت: كه‌مخوێنی، ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام، ڕه‌شبوونی پیسایی، كێش دابه‌زین، گران قوتدانی خواردن، پێشینه‌ی شێرپه‌نجه له خێزاندا. چاره‌سه‌ری قورحه‌ی مه‌عیده: * هه‌ندێ ده‌رمانی تایبه‌ت به‌كاردێت، له‌گه‌ڵ دووركه‌تنه‌وه له هۆكاری حاڵه‌ته‌كه وه‌كو جگه‌ره‌كێشان و هه‌ندێك ده‌رمان. * واباشه نه‌خۆشه‌كه هه‌ندێك خواردن نه‌خوات كه ئازاری گه‌ده یان دڵه‌كزێی بۆ زیاد ده‌كات وه‌كو خواردنی زۆر تیژ‌و تون، بیبه‌ری تیژ، ترشیات، خواردنی سوره‌وه‌كراو، له‌فه‌و خواردنی فاست فود، بیبسی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی تر، هه‌روه‌ها هه‌ر خواردنێكی تر كه ناڕه‌حه‌تی بكات پێویسته خۆی لێ به‌دووربگرێت. له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا چاره‌سه‌ر به نازوور یان نه‌شته‌رگه‌ری پێویسته بۆ بنه‌بڕكردنی قورحه. خاك – ئا/ تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure