له ڕووپێوێكی نوێ‌دا له‌سه‌ر سۆز‌و هه‌سته‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری جیهان، ئه‌وه زانرا كه له ده‌یه‌ی ڕابردوودا خه‌مباری، نیگه‌رانی و سترێس ڕووی له زیادبوون كردووه‌و له 2017 دا گه‌یشتووه‌ته لوتكه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، به‌پێی ڕاپۆرته‌كان له ساڵی 2017 هه‌سته پۆزه‌تیڤه‌كان له‌چاو ساڵی پێشووتر دابه‌زیون. ڕووپێوه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه به‌پێی ڕاپۆرته‌كان له‌سه‌ر هه‌سته پۆزه‌تیڤه‌كان، شادترین وڵات له ساڵی 2017دا وڵاتی پاراگوای بووه، ئه‌وه‌ش بۆ سێهه‌م ساڵه كه وڵاتێكی ئه‌مریكای باشوور له لوتكه‌دا بێت. كه‌مترین شادیش وڵاتی ئه‌فغانستانه. له ڕووپێوه‌كه‌دا توێژه‌ران له‌گه‌ڵ زیاتر له 154000 كه‌س له 147 وڵاتی جیهاندا له ساڵی 2017 وت‌ووێژیان كرد. ساڵی 2017 نمره‌ی شادی له سه‌رانسه‌ری جیهان 69% بووه، له كاتێكدا ساڵی 2016 به‌رامبه‌ر بووه له‌گه‌ڵ 70 و 2015 به‌رامبه‌ر بووه له‌گه‌ڵ 71. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure