18/9/2018 03:27 PM

زیانەكانی نووستن بە شێوازێكی ناتەندروست

بە گوێرەی سەرچاوە پزیشكیەكان نووستن بە شێوازێكی تەندروست هۆكارێكی سەرەكیە بۆ تەندروستی مۆرڤ و بە پێچەوانەشەوە، نووستن بە شێوازێكی ناتەندروست زیانی زۆری هەیە...
پێگەی ئەلكترۆنی ئیلاف زانیاری تەواوی بڵاوكردۆتەوەبەم شێوەی خوارەوە....
زیانەكانی نووستن لەسەر سك:
- نوستن لەسەر سك:
- خەوێكی باش تەنها بریتی نییە لە ژمارەی ئەو كاتژمێرانەی مرۆڤ تێیدا نووستووە هەندێ جار مرۆڤ زیاتر لە  ٨كاتژێر نووستووە وە لەگەڵ ئەوەشدا كاتێك بەخەبەر دێت هەست بە حەوانەوەی پێویست ناكا وە هەروەها هەست بە لەدەسدانی وزەو چالاكی ئەكا كە پێویستیەتی.
- پێچەوانەكەشی ڕاستە ڕەنگە مرۆڤ كەمتر لە ٨كاتژێر بنوێت هەست بە حەوانەوەی تەواو بكات كاتێك بە خەبەر دێت وە هەموو ئەمانە پەیوەستن بە شێواز و چۆنیەتی
-  نووستنی كەسەكە چونكە هەندێك شێواز هەیە كەسەكە لەكاتی نووستندا پەیڕەوی دەكات وای لێ دەكات حەوانەوە لە دەست بدات وە زیانی زۆری پێ دەگەیەنێت وەك نووستن لەسەر سك.
- زیانەكانی نووستن لەسەر سك:
- تەنگە نەفەسی:- ئەمەش كاتێك ڕوو دەدات كە مرۆڤ لە كاتی نووستندا پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر سنگی و وا دەكات قورسایی پشتی بكەوێتە سەر سنگی وە هەروەها دەبێتە هۆی هیلاكبوونی مێشك و دڵ 
- ‎پاڵەپەستۆ لەسەر پشت:- هۆكاری سەرەكی ئەوەیە بەشی گەورەی كێشی كەسەكە دەكەوێتە سەر ناوەڕاستی جەستە ئەمەش ڕێگڕی دەكات لە ڕاگرتنی بڕبڕەی پشت بە ڕێكی و زیادبوونی پاڵەپەستۆ لەسەر بەشەكانی تری جەستە كە دەبێتە هۆی سڕبوونی هەندێك شوێن لە جەستەدا وەك ( قۆڵەكان و قاچەكان و دەموچاو) 
‎-چرچولۆچێ:-
‎نوستن لەسەر سك دەبێتە هۆی زیادبوونی چرچولۆچی لە ڕووخساردا و وە دەركەوتنی پیری پێشوەختە وە كۆبونەوەی چەوری لە سك و سنگدا 
- گاریگەری نەرێنی لەسەر ئافرەتی دووگیان و كۆرپەلە:
- نووستن لەسەر سك كاریگەری هەیە لەسەر بڕبڕەی پشت بەتایبەتی لە مانگەكانی كۆتایدا بۆیە وا باشترە ئافرەتی دووگیان لەسەر لای ڕاست بخەوێت چونكە خۆێن و ئۆكسجین بە ئاسانی هاتوچۆ دەكات بۆ دایكەكەو كۆرپەكە
‎-مل:- ‎كاتێك لەسەر سك دەنوین دەبێتە هۆی خواربوونی مل و سەر وە توشبون بە هەندێ كێشەی هەوكردنی مێشك


‎ڕێنمای بۆ وازهێنانی نووستن لەسەر سك :
‎١- خۆڕازی كردن بەوەی نووستن لەسەر سك دەبێتە هۆی بیركردنەوەی نەرێنی وە باوەڕبوون بەوەی نووستن لەسەر لاكان تەندروستترە بۆ جەستە 
‎٢-بەكارهێنانی سەرینی بەرزو دانانی لە ژێر سەردا بۆ كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر مل ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نووستن لەسەر لاكان 
‎٣- ڕەچاوكردنی ئەوەی نووستن لەسەر لای ڕاست باشترە چونكە دڵ سووك دەبێت لەسەر سییەكان وە جگەر بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە لە شوێنی خۆی وە گەدەش زیاتر دەحەوێتەوە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خەوێكی باش
‎٤- دانانی سەرینێكی بەرز ڕاستەوخۆ لە ژێر حەوز بۆ كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر پشت وە ڕێكبوونەوەی بڕبڕەی پشت 
‎٥-وەرزش كردن هەموو ڕۆژێك بەیانیان كە یارمەتیدەرە بۆ نەمانی ماندوی و بێ هێزی ماسولكەكان و وزەو چالاكی دەگەڕێنێتەوە بۆ كەسەكە

خاك_ ئامادەكردن و وەڕگێڕانی شەهلا ئەنوەر 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved