ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ھۆی زریانی فلورنس له باشوری خۆرھه‌ڵاتی ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 31 كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌كانیش به 22 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كراوه. لێپرسراوانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، بارانبارین و لافاو به‌ھۆی زریانی "فلۆرنس"ـه‌وه زۆرترین زیانی به ویلایه‌تی "نۆرس كارولینا" گه‌یاندووه‌و به ته‌نھا له‌و ویلایه‌ته 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له ساوس كارولیناش 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ھه‌ر به‌ھۆی زریانه‌كه‌وه ته‌زووی كاره‌بای نزیكه‌ی 800 ھه‌زار خانوو له ئه‌مریكا بڕاوه. ھاوكات، زریانی مانگخوت كه فلپین و باشووری چینی گرتووه‌ته‌وه به‌ھۆیه‌وه 60 كه‌س له فلیپین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 29 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن، له ھه‌رێمی گوانگدۆنگی چینیش چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 200 كه‌سیش برینداربوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو ملیۆن و 500 ھه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێھێشتووه‌و ژماره‌یه‌ك گه‌شتی ئاسمانی و ھێڵی ئاسنین راگیراون و ته‌زووی كاره‌باش بڕاوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure