19/9/2018 09:08 AM

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌وامی ره‌سمی خوێندنی راگه‌یاند

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رۆژی 22-9 ده‌وامی ره‌سمی له‌ خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كات.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكاران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019 له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و خوێندنی كوردی له‌ شاری كه‌ركوك، رۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 22-9-2018ی زایینی ده‌بێت.

هه‌روه‌ها جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌رچوانی "كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كراوه‌"، توانرا ره‌زامه‌ندی هه‌ژماركردنی ده‌رچووانی ئه‌م كۆلێژه‌ به‌ده‌ستبهێنرێت و ددان به‌ بڕوانامه‌كانیان بنرێت و له‌رووی زانستییه‌وه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌.

به‌پێی بڕگه‌ی 3 كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ له‌ هاوتاكردنی بڕوانامه‌كان هاوشێوه‌ی پیشه‌یی، پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، ده‌رچوانی ئه‌م كۆلێژه‌ ئاگاداربكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م به‌ڵگانه‌ پێشكه‌شبكه‌ن له‌گه‌ڵ داواكانیان:


1. داواكاری ره‌سمی
2. وێنه‌یه‌ك له‌ بڕوانامه‌ی كۆلێژی ئاماژه‌پێكراو
3. پشتگیری به‌رده‌وامبوون له‌ خزمه‌تی كاری مامۆستایی
4. پووخته‌ی ڕاژه‌كه‌ به‌ وردی پڕبكرێته‌وه‌


خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved