وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ بوژانه‌وه‌ی به‌شی زمانی كوردی له زانكۆی به‌غدا چه‌ندین بڕیاری ده‌ركردووه‌و سه‌رجه‌م هه‌وڵ و تواناكانی خستۆته‌گه‌ڕ تا به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی به‌غدا بكه‌ونه‌وه سه‌رپێی خۆیان و به‌رده‌وامی بده‌ن به خزمه‌تكردن به زمان و ئه‌ده‌بی كوردی. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و په‌ره‌پێدانی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی به‌غدا، له ئێستا‌و رابردوودا چه‌ند بڕیارێكمان ده‌ركردووه، له‌وانه پڕۆژه‌ی ناساندنی زمان و مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی (kurd scholarship) هاوشێوه‌ی خوازیاران له وڵاتانی دیكه ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ ئه‌و خوازیارانه ته‌رخانكران كه له زانكۆی به‌غداوه دێن و دواتر له‌و به‌شه خزمه‌ت بكه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی به‌غدا له خوێندنی باڵا ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگیرێن له ته‌واوی كرێی خوێندن ده‌به‌خشرێن و كارئاسانی ته‌واویش بۆ وه‌رگرتنیان ده‌كرێت. وتیشی: ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌زاره‌ت بڕیاریداوه هه‌ر مامۆستایه‌ك له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بڕواته به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی به‌غدا سه‌رباری ئه‌و كرێی وانه‌یه‌ی له به‌شه‌كه پێیده‌درێت، له‌هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تیش مانگانه بڕێك پاره‌ی وه‌ك هاندان بۆ خه‌رج ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك له 500 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش له دواین بڕیاریدا بۆ به‌شی كوردی زانكۆی به‌غدا كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ابن رشید، وه‌زاره‌ت كرێی وانه‌بێژی بۆ مانگه‌كانی 3 و 4 و 5 ی 2018ی خه‌رجكردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی به‌غدا له ماوه‌ی رابردوودا خزمه‌تێكی زۆریان به زمان و ئه‌ده‌بی كوردی كردووه، بۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دووپاتیده‌كاته‌وه بۆ به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانیان درێخی ناكه‌ین و هه‌مو كارئاسانی و پاڵپشتيیه‌كی به‌شه‌كانی زمانی كوردی كراوه. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure