ڕۆژى 18-9-2018 له سووتوخانه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، بڕێكی زۆر ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو سوتێنرا. له‌وباره‌یه‌وه د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌ینراوێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست خاك كه‌وتووه، رایگه‌یاندووه: دوای وه‌رگرتنی بڕیاری كۆتایی دادگا‌و به هاوبه‌شی لیژنه‌ی پێكهاتوو له ته‌ندروستی سلێمانی و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی و فه‌رمانده‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور، بڕی 190 كیلۆگرام مادده‌ی بێهۆشكه‌ر له جۆری حه‌بی ترامادۆڵ قه‌ده‌غه‌كراو له‌ناوبرا. وتیشی: به‌پێی یاسا ئه‌وجۆره حه‌به رێگه‌پێدراو نیه‌و نابێت هاووڵاتیان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن و به‌كاریبهێنن. خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure