خانه‌واده‌ی كۆچكردوو د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌موو چین و توێژ‌و حزب و حكومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن كه به‌شداری پرسه‌و هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی د.جه‌ماڵ ده‌ربڕيوه، ئه‌مه‌ش ده‌قی سوپاسنامه‌كه: به ناوی خانه‌واده‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید، سوپاسی بێپایانمان ده‌نێرین بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له كاتی مه‌راسیمی پێشوازی له ته‌رمه‌كه‌ی و پرسه‌كه‌ماندا هاوبه‌ش و هاوخه‌ممان بوون. سوپاس بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه به ده‌ربڕینی هاوخه‌مییان سه‌لماندیان د. جه‌مال چه‌ند په‌رۆشی پیشه‌كه‌ی بووه. سوپاس بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی، به‌تایبه‌تیش پارێزگار‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، كه كارئاسانییان بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی كرد. سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو دكتۆر‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی و هه‌ردوو سه‌ندیكای پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، كه وه‌ك پرسه‌یه‌كی ئازیزیان به‌شداربوون له مه‌راسیمی پێشوازی و به‌خاكسپاردن و پرسه‌كه‌یدا. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاوخه‌مییان ده‌ربڕی، سوپاس بۆ كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌كادیمی كوردستان. سوپاس بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه دكتۆری منداڵه‌كانیان له‌یادنه‌كرد. سوپاس بۆ قوتابی و خزم و هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی د.جه‌مال كه هه‌ندێكیان رێگه‌ی دووریان بڕی تا ماڵئاوایی لێبكه‌ن. سوپاس بۆ میدیاكانی بینراو و بیستراو، كاغه‌زو ئه‌لیكترۆنی، سوپاستان ده‌كه‌ین سه‌لماندتان كه كۆچی دوایی كه‌سایه‌تییه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی وه‌ك د.جه‌مال چ خه‌ساره‌تێك بوو بۆ ناوه‌ندی پزیشكی كوردستان. سوپاستان ده‌كه‌ین، سه‌لماندتان، كه ماڵئاوایی كه‌سایه‌تی خزمه‌تگوزارو پاك‌و په‌رۆشی كاره‌كه‌ی، چه‌ند خه‌مێكی قورسه. دواناخۆشی هه‌موو لایه‌كمان بێت. خانه‌واده‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure