توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و بۆ چاره‌سه‌ر حه‌پێكیان پێداون كه هیچ مادده‌یه‌كی چاره‌سه‌كه‌ری تێدا نییه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌پێی كه‌سه‌كان جیاوازی هه‌یه‌و له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌س كاریگه‌ری زۆرتری ده‌بێت. پلاسێبۆ جۆرێك چاره‌سه‌ره كه له‌ڕێگه‌ی پیدانی حه‌پ یان ده‌رزییه‌وه مادده‌یه‌ك به نه‌خۆش ده‌درێت كه هیچ بایه‌خێكی نییه وه‌ك ده‌رمان و بۆ كاریگه‌ری ده‌روونی ده‌درێت به نه‌خۆشه‌كه. كاریگه‌ری پلاسێبۆ به قازانجه‌كانی ئه‌مشێوه‌یه له ده‌رمان ده‌وترێت كه له‌سه‌ر نه‌خۆش هه‌یه‌تی. ئه‌م كاریگه‌رییه ده‌كرێت ته‌نها كاریگه‌ری ده‌روونی نه‌بێت به‌ڵكو جه‌سته‌ییش بێت، هه‌ندێك توێژینه‌وه پیشانیانداوه كه كاریگه‌ری پلاسێبۆ له‌سه‌ر زه‌ختی خوێن بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری پلاسێبۆ له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌لایه‌ن خودی نه‌خۆشه‌وه به‌یان ده‌كرێت بوونی هه‌یه، بۆ نموونه له‌سه‌ر دڵه‌ڕاوكی یان ئێشی درێژخایه‌ن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure