ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان توشی پشت ئێشه ده‌بن به هۆكاری جیاوازه‌وه وه‌ك ئینزلاقی فه‌قه‌رات، سه‌وه‌فان، گرژبوون و ته‌شنجی ماسولكه‌كان، به‌ڵام به‌شێكی كه‌م پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت. گرنگترین ڕێنمایی بۆ نه‌مانی پشت ئێشه كامانه‌ن؟ له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج به سایتی خاكی راگه‌یاند: پابه‌ندبوون به‌م ڕێنماییانه‌وه زۆر گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشت: 1- دابه‌زینی كێش: ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره، به دابه‌زینی كێش ئه‌گه‌ر چه‌ند كێلۆیه‌كی كه‌میش بێت، به‌شێكی زۆر له پشت ئێشه‌كه‌یان نامێنێت یان كه‌مده‌بێته‌وه. 2- وه‌رزش: ڕه‌نگه پشت ئێشه‌ی زۆر سه‌ره‌تا به پشوو و نه‌جوڵان كه‌مبێته‌وه، به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ وه‌رزش و زیادكردنی جوڵه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له چاره‌سه‌رو دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئازاره‌كه، ڕۆیشتن به پێ ئاسانترین و سه‌لامتترین و باشترین وه‌رزشه. 3- وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان: جگه‌ره‌كێشان ڕێگه ده‌گرێت له چوونی خوێنی پێویست و مادده خۆراكییه‌كان بۆ دیسكی نێوان بڕبڕه‌كانی پشت. 4- شێوازی نووستن: ئه‌گه‌ر ئازاری پشتت هه‌یه ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌و بكه: * له‌سه‌رلا بخه‌وه‌و ئه‌ژنۆكانت به‌رزبكه‌ره‌وه ڕووه‌و سكت. * ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پشت خه‌وتیت پشتییه‌ك بخه‌ره ژێر ئه‌ژنۆكانت و پشتییه‌كی بچووك بخه‌ره ژێر پشتت. * له‌سه‌ر ده‌م مه‌خه‌وه. 5- له‌كاتی شت به‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی پشت مه‌نوشتێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌ژنۆكانت بنوشتێنه‌وه. 6- دووربكه‌وه‌ره‌وه له دانیشتنی زۆر، هه‌موو نیو سه‌عات جارێك دوو سێ خوله‌ك بڕۆ، له‌كاتی شۆفێری بۆ ماوه‌ی دوورودرێژ هه‌موو سه‌عاتێك جارێك دابه‌زه‌و دوو سێ خوله‌ك بڕۆ. 7- له‌كاتی دانیشتن پشت به كورسییه‌كه‌وه قه‌پات بكه‌و پشت مه‌چه‌مێنه‌وه به‌ره‌وپێش، قاچ مه‌خه‌ره سه‌ر قاچ. 8- دووربكه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی پشتێنی فه‌قه‌رات، چونكه ته‌نها پاش هه‌ندێك جۆری نه‌شته‌رگه‌ری یان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت پێویسته به‌كاربێت. 9- جانتای قورس و گه‌وره به لایه‌كی شانت هه‌ڵمه‌گره، پێویسته بیكه‌یته ملت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure