19/9/2018 05:18 PM

هێلكە

لە تازەترین توێژینەوەدا، پێگەی ئەلكترۆنی ڕۆژنامە ی نیۆرك تایمز كەلە لایەن سایتی ئیلافەوە وەڕگێڕاوە، سوودەكانی هێلكەی بڵاو كردۆتەوە بەم شێوەیە. 
هێلكە
‎هێلكە پێكهاتووە لە خواردنێكی تەواو و پێكهاتووە لە هەموو بەشە خۆراكیە گرنگەكان پڕۆتین و چەوری و خوێیە كانزایەكان ڤیتامینات و هیدرات و كاربۆن و فسفۆڕ وە لەو خواردنانەیە كە بە ئاسانی هەزم ئەبێت وە زۆر گرنگە بۆ منداڵ و تەنانەت بۆ گەورەش لەبەر ئەوەی تایبەتمەندی زۆر گرنگی هەیە بۆ دروستبوونی جەستە و ئێسقان
‏‎سوودەكانی هێلكە:- 
پاراستنی تەندرووستی غودەی دەرەقی لە كاتێكتدا هێلكە مادەی سیلینیۆمی تێدایە كە گرنگە بۆ دووركەوتنەوە لە غودەی دەرەقی وە گرنگە بۆ چالاكی دروستبوونی وزە لە لەشی مرۆڤدا
‏‎پاراستنی جەستە بە چالاكی: هێلكە بە یەكێك لە -سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی ڤیتامین (B) دادەنرێت كەگرنگە بە پێدانی وزە بۆ جەستە وە زیادبوونی چالاكی پڕۆسەی زینده پاڵ لە ناوەوە
ڕێگری لە كەم خوێنی :لەبەر ئەوەی ڤیتامین B12 ‎تێدایە كە گرنگە بۆ گەشەكردنی خرۆكە سورەكان كە ئەگەر لە لەشدا كەم بێت دەبێتە هۆی كەم خوێنی
 بە سودە بۆ قژ ونینۆك :هێلكە پێكهاتووە لە بڕێك پڕۆتین كە بە سودە بۆ دروستبوونی خانەكانی لەش وە لە هەمان كاتدا بە سودە بۆ بنیاتنانی ئێسك و پێست و ماسولكە و مۆخی ئێسك .
بە هێزكردنی ئێسك : هێلكە پێكهاتووە لە بڕێكی زۆر لە فسفۆڕ كە زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنی ئێسك ،وە بڕێك لە كالیسۆمی تێدایە .بە رەنگاربونەوەی 
ماندوێتی و بێ هێزی :لەبەر ئەوەی هێلكە پێكهاتووە لە مادەی پانتۆپنیك كە ناسراوە بە دژە هیلاكی و بێ هێزی چونكە ئەم ماددەیە یارمەتی غودەی كڤریە لە دەدات بۆ بەتاڵكردنەوەی هۆڕمۆناتی بێ هێز بوون .
باشكردنی بینین : بە هۆی بوونی ڤیتامین A‏‎لە پێكهاتەكەیدا. نوێ بوونەوەی سپێرم :لەبەر ئەوەی هێلكە ترشی فۆلیكی تێدایە كە دەبێتە هۆی گەشەكردنی خانەكانی سپێرم .پاراستنی تەندرووستی پڕۆستات :لە بەر بوونی زنك ئەمەش ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی پڕۆستات .
پاراستنی لەش لە ڤایرۆسات : لەبەر ئەوەی مادەی ئاسنی تێدایە ئەگەرەکانی توشبون بە کەم خوێنی کەم دەکاتەوە ، لەگەڵ ئەمەشدا ڕۆڵێکی سەرکی هەیە لە پاراستن لە سەرماو بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە . 
بەسوودە بۆ پێستی ڕوخسار : دەبێتە هۆی پاراستنی پێستو بریقە داری روخسار وە هەروەها ڕزگار بوون لە قڵیشاندن پێستی روخسارو کەم بونەوی چرچولۆچی لە بەر بونی ئەم دوو پێکهاتەیە (کولین و لۆتین) تێیدا لەکگەڵ بوونی هەندێ ڤیتامیناتی تر.
هێلکە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی شێر پەنجەی مەمک ، بە پێی ئەو توێژینەوانەی کراوە لەسەر ژمارەیەك ئافرەت دەرکەوتوە ئەو ئافرەتانەی بەشێوازێکی ڕێکخراو هەفتانە بڕی ٦ هێلکە دەخۆن ئەگەری توش بوون بە شێرپەنجەی مەمك ٪٤٤ کەم دەکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەی هێلکە هەموو ئەم سودانەی هەیە بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و شەکرەیان هەیە پێویستە پرسی پزیشك بکەن پێش خواردنی لەبەر ئەوەی زەردێنەی هێلکە ئەبێتە هۆی بەرز بونەوەی بڕی کۆرستڕۆڵ لە خوێندا .

خاك_ ئامادەكردن وەڕگێڕانی: شەهلا ئەنوەر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved