20/9/2018 09:03 AM

سلێمانی.. بڕێكی زۆر خۆراكی خراپبوو له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر نۆكی له‌كیسنراودا ده‌گرن و به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

به‌روار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان‌ له‌‌ كۆگایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 100 كارتۆن نۆكی له‌كیسنراودا گرتووه‌‌. نۆكه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌جۆری (رنو)ه‌، بڕه‌كه‌ی 700 و 70 كیلۆگرامه كه‌ به‌هۆی هه‌ڵهێنانی مێشوله‌وه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌‌.

وتیشى: رۆژانه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی بازاڕو شوێنه‌ گشتیيه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاو شمه‌كانه‌ ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌ هه‌بوونی خۆراك و مادده‌ی خراپ و به‌سه‌رچوودا شوێنه‌كهو خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی سزاده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت.

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved