توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه هه‌ندێك باكتریا له‌ناو ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤدا هه‌ن كه ده‌توانن كاره‌با به‌رهه‌مبهێنن، ئه‌مجۆره به‌كتریایه پێشتریش له‌ناو ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤدا بینراون. دانیه‌ل پۆرتنۆی، میكرۆبایۆلۆجیست له زانكۆی بێركێلی كالیفۆرنیا ده‌ڵێت: به‌كتریای به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌با شتێكی نوێ نییه‌و له زۆر شوێنی دوور له ئێمه وه‌ك بنی زه‌ریاچه‌كان بوونیان هه‌یه. ده‌شڵێت: تائێستا زانایان هیچ بیرۆكه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌بوونی ئه‌وجۆره باكتریایه نه‌بووه كه كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن و له‌ناو جه‌سته‌ی ئه‌و گیایانه یان گیاندارانه‌دان كه خه‌ریكن ده‌ڕزن. پۆرتنۆی و هاوكاره‌كانی له تاقیگه‌كه‌یاندا جۆره به‌كتریایه‌كیان به ناوی لیستێریا مۆنۆسیتۆجینز (Listeria monocytogenes) گه‌وره كرد، كه هه‌ندێكجار ئێمه له‌گه‌ڵ خواردن ده‌یخۆین و جۆره ئیلتهابێك دروستده‌كات. به‌ڵام خواردنێكی ژه‌هراوی به‌م به‌كتریایه، بۆ ژنانی دووگیان، منداڵی ساوا، كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و بۆ ئه‌وانه‌ی سیستمی به‌رگری له‌شیان لاوازه زۆر مه‌ترسیداره. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure