ئانتۆینێت ویتێر، پسپۆڕی خۆراك له نۆرینگه‌ی Happy Gut له دوبلین ده‌ڵێت: قرقێنه یان قرپدانه‌وه، ڕێگه‌یه‌كه بۆ ده‌ركرنی گازی زیاده‌ی گه‌ده‌مان، "ئه‌مه ڕه‌نگه به‌هۆی خێرا خواردن یان قوتدانی هه‌وا له‌كاتی خواردندا بێت، كه ده‌بێته هۆی هه‌ندێك ناڕه‌حه‌تی یان دۆخی گرژی هه‌رسنه‌كردن. هه‌رسنه‌كردنیش له ئه‌نجامی زۆرخواردن، خواردنی چه‌ور. سترێس، جگه‌ره‌كێشان، قاوه یان ئه‌لكهوله‌وه دروستده‌بێت. ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی سروشتییه بۆ ده‌ربازبوون له‌و گازانه، له ڕوانگه‌ی پزشكییه‌وه ڕێگه‌گرتن لێی زیانبه‌خشه. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار وه‌ك قورحه‌و برین یان به‌ردی زراو بێت. ویتێر ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر زوو زوو قرقێنه ده‌ده‌نه‌وه، له‌وانه‌یه كاتی ئه‌وه بێت بچن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure