21/9/2018 10:21 AM

راگەیەندراوێک بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان


هەڵبژاردن، ئەرك و مافی هەموو هاوڵاتیەکە کە مافی دەنگدانی هەبێت، هەر کاندیدێکیش کە لە لایەن حیزبەکەیەوە پاڵێوراو بێت بۆی هەیە بە پێی یاسای و رێنماییەکان، رێکلام بۆ خۆی یان لیستەکەی بکات. 
بەداخەوە چەند هاووڵاتیەک کە پێیان وایە خزمەتی حیزبەکەیان دەکەن، دەستیان کردوە بە دڕاندن یان شکاندنی پۆستەر و فلێکسی هەندێك کاندید. 

لێرەوە، داوا  لە ئەندامان و لایەنگرانی هەموو حیزبەکان دەکەم، رێز لە پۆستەر و فلێکسی کاندیدەکانی حیزبەکانی تر بگرن و دوور بکەونەوە لە هەر کارێک کە بانگەشەکەمان بەرەو نا ئارامی ببات. 

هەروەها بە تایبەت داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان دەکەم، هیچ رەدفعلێکی سلبییان نەبێت بەرامبەر بە پۆستەری هیچ کاندیدێکی لایەنێکی تری سیاسی وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ دڕاندن یان شکاندی پۆستەرکانم. 

ئێمە بۆیە ئارامیمان هەڵبژاردوە وەکو دروشمی سەرەکیمان، چونکە دەمانەوێت پێکەوە بە جیاوازیەکانمانەوە لە کوردستانێکی ئارامدا بژین. خۆ سبەینێ بانگەشە تەواو دەبێت و لایەنەکان دووبارە لە مێزی گفتوگۆ یان لە هۆڵی پەرلەمان بە یەکەوە دادەنیشنەوە، بۆیە پێویست ناکات دۆخی کوردستان و بە تایبەت بانگەشەکەمان بەرەو دۆخێکی نائارامدا ببەین. 

لە پێناوی ئارامی، هەلی کار و خزمەت

براتان
قوباد تاڵەبانی
کاندیدی ژمارە ۱ی لیستی ١٠٥ی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved