22/9/2018 09:33 AM

پۆلیس: هاووڵاتییەك بەهۆی كحولەوە گیانیلەدەستدا

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاووڵاتیەك بەهۆی خواردنەوەی ماددە كحولییەكان بێهۆش بووەو دواتر لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خاك، رایگەیاندووه: هاووڵاتیەك بەناوی (ح.ر.ح) لەدایكبووی ساڵی 1979 پیشەی پێشمەرگە، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی بەبێ هۆشی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

رونیشیكردۆتەوە، پاش پشكینینی پزیشكی دەركەوتووە بەهۆی خواردنەوەی ماددە كحولییەكان بێهۆش بووەو شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved