هه‌ندێك له خانمان به‌رده‌وام به‌هۆی مووی ژێر پێسته‌وه بێزار ده‌بن و زۆركات به ده‌رزی یان به موكێش مووه‌كه ده‌رده‌هێنن، له‌كاتێكدا ئه‌مه زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت. مووی ژێر پێست چییه‌و چ كاتێك زیاد ده‌كات و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ له‌وباره‌یه‌وه د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست به سایتی خاكی راگه‌یاند: مووه‌كانی ژێر پێست له‌و شوێنانه‌دا زیاد ده‌كه‌ن كه قه‌دی موو له‌ژێر پێستدا گیرده‌بێت و شوێنێك نادۆزێته‌وه تا لێیه‌وه بێته ده‌ره‌وه، له ئه‌نجامدا ئه‌و شوێنه سور ده‌بێت و زۆركات خوران و هه‌وكردنیشی له‌گه‌ڵدایه. وتیشی: نابێت بۆ ده‌رهێنانی ئه‌م مووانه سوود له موكێش یان ده‌رزی وه‌ربگرن، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به پێست و هه‌وكردنی زیاتری شوێنی مووه‌كه. به‌وپێیه‌ی ده‌سكاریكردنی مووی ژێر پێست ته‌نها هه‌وكردن و خورانی پێست زیاتر ده‌كات و هیچ سوودێكی نییه. چاره‌سه‌ر: * پێویسته سه‌ردانی پسپۆڕی پێست بكه‌یت. * ئه‌و شوێنه‌ی مووی زیاده‌ی لێیه به پاككه‌ره‌وه‌ی وه‌ك سابوون و ئاو بیشۆ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئاسایی موو ده‌دات و دوورتده‌خاته‌وه له مووی ژێر پێست. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure