یه‌كێك له كێشه مه‌ترسیداره‌كان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ خراپ دانیشتنه، پشت ئێشه‌و مل ئێشه له سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانن كه به‌هۆی خراپ دانیشتنه‌وه دێنه ئاراوه، جگه‌له‌مه خراپ دانیشتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی لاواز، ژانه‌سه‌رو كێشه‌كانی هه‌ناسه‌كێشانیش ده‌بێت. سێ كێشه‌ی تر كه ڕه‌نگه لاتان سه‌یربێت كه به‌هۆی خراپ دانیشتنه‌وه دروستده‌بن، بریتین له: 1- میز ڕانه‌گرتن. خراپ دانیشتن سترێسی میز ڕانه‌گرتن زیاد ده‌كات، پاڵكه‌وتن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه زه‌خت بۆ سه‌ر سك زیادبكات و هه‌روه‌ها زه‌خت بخاته‌سه‌ر میزه‌ڵدان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ماسولكه‌كانی له‌گه‌ن نه‌توانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌خته‌دا خۆیان ڕابگرن. 2- گیراوی: خراپ دانیشتن له توالێت -ئه‌وه‌ی كه قورساییتان زۆرتر بخه‌نه‌سه‌ر ڕانتان تاوه‌كو ئه‌ژنۆتان- ده‌بێته هۆی گیراوی. ئه‌وجۆره دانیشتنه كۆم تا ڕاده‌یه‌ك ده‌به‌ستێت و كاری ماسولكه‌كانی ناو سك له پاڵنانی پیسایی بۆ ده‌ره‌وه سه‌ختتر ده‌كاته‌وه. 3- دڵه‌كزه‌و هه‌رسكردنی هێواش. به‌لادا كه‌وتن پاش نانخواردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه توشی دڵه‌كزه ببن و ئه‌سیدی مه‌عیده به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی نادروست بڕوات. هه‌ندێك به‌ڵگه‌ش بوونی هه‌یه كه دانیشتنی خراپ ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی هه‌رسكردن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure