Pixelbook، Nocturne یان Atlas، به‌رهه‌می نوێی گوگڵ بۆ كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ Surface pro گوگڵ پلانی هه‌یه دوو ئامێری نوێ دروستبكات كه له Chrome OS كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و ناوی به‌رهه‌مه‌كان Atlas و Nocturne ده‌بێت و لانیكه‌م یه‌كێك له‌م دوو به‌رهه‌مه ته‌خته‌كلیل و پایه‌یه‌كی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت له حاڵه‌تی ته‌بلێته‌وه وه‌ك له‌پتۆپی لێبكرێت. تائێستا گوگڵ به‌شێوه‌ی ره‌سمی دروستكردنی ئه‌م ته‌بلێتانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له دانیشتنێكدا كه 9ی ئۆكتۆبر به‌ڕێوه‌ده‌چێت میدیاكان بانگێشت كراون كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تێیدا جگه له ناساندنی ته‌بلێته نوێیه‌كان، ته‌له‌فۆنی نوێ و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ئامێری تریش بناسێنرێن. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گوگڵ دوایین وه‌شانی سیستمی ئه‌ندرۆیدیش بخاته‌ڕوو كه به Android Pie ده‌ناسرێت و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێی وه‌ك ڕاستی به‌رزكراوه (augmented reality) و باشتركردنی یاریده‌ده‌ری ده‌نگی پێ زیاد ده‌كات. خاك – ئا، سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure