22/9/2018 11:32 AM

بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌

ئاگاداریه‌ك له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانییه‌وه‌

ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقیان نییه‌، ده‌توانن به‌ زووترین كات سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانیدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست خاك كه‌وتووه‌،  ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوون یاخود ونكردنی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی ناتوانن ده‌نگه‌كانیان بده‌ن، ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی بكه‌ن و ره‌گه‌زنامه‌ ده‌ربهێنن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌،  له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ داده‌نرێت به‌ به‌ڵگه‌ی ده‌نگدان، بۆیه‌ داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات سه‌ردانمان بكه‌ن و ره‌گه‌زنامه‌كانیان ده‌ربهێننه‌وه‌.


خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved