دوو زانای ئه‌مریكیی و به‌ریتانیی به‌هاوبه‌شیی ئامێری (سه‌فه‌ركردن به ناو كات) دا دروست ده‌كه‌ن.هه‌ریه‌ك له‌زانایان ( بن تیبیت) له‌زانكۆی كۆلۆمبیای به‌ریتانی و ( ده‌یڤید تسانگ)له زانكۆی (ماریلاند) له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین نمونه‌ی ماتماتیكیی ئامێری (سه‌فه‌ركردن به ناو كات)یان دروست كردووه كه یه‌كه‌مین ئامێری له‌و جۆره‌یه له جیهاندا. ئه‌نجامی ئه‌و داهێنانه نوێیه له‌گۆڤاری (IOPscience)دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و به‌و پێیه‌ی زاناكان باسی ده‌كه‌ن ده‌بێت ئه‌و ئامێره‌ی دروستكراوه بتوانێت به‌نێو ڕابردوو و داهاتوودا له هاتووچۆدا بێت، چونكه زاناكان ئامێره‌كه به شتێكی باوه‌ڕپێكراو و به‌توانا وه‌سف ده‌كه‌ن. ئه‌و دوو زانایه بۆ دروستكرنی نمونه‌ی ماتماتیكیانه‌ی ئامێره‌كه‌یان پشتیان به‌تیۆری ڕێژه‌یی ئاینیشتاین به‌ستووه و ناویان ناوه (TARDIS) و ناوه‌كه‌شیان له ناوی ئامێری سه‌فه‌ركردن به‌ناو كات و كه‌شتییه فهزاییهكهی زنجیره‌ی به‌ناوبانگی به‌ریتانیی (Doctor Who)وه‌رگرتووه. زاناكان پێیانوایه مرۆڤ پێویستی به‌وه‌یه كه چوار دورییهكهی گه‌ردون بخه‌نه پێش چاویان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌ردون نه‌كه‌ن وه‌ك پانتاییه‌كی سێ ڕه‌هه‌ندیی ، چونكه زه‌مه‌ن ڕه‌هه‌ندی چواره‌می گه‌ردوونه، ئه‌مه‌ش ئه‌و میكانیزمه‌یه كه ڕێگه به زاناكان ده‌دات پشت به ڕه‌هه‌ندی كات ببه‌ستن و له هه‌موو ئاراسته‌كاندا پیاده‌ی بكه‌ن كه ده‌توانرێت له فه‌زا كات و چه‌مانه‌وه‌ی گه‌ردوندا مرۆڤ بیگاتێ. له‌لایه‌كی تره‌وه، زانراوه كه له‌ڕاستیدا دروستكردنی ئامێری سه‌فه‌ركردن به ناوكاتدا زۆر مه‌حاڵه كه له‌سه‌ر بنه‌مای (TARDIS)بێت ، چونكه ئه‌وه پێویستی به جۆره ماده‌یه‌كی نوێیه كه بتوانێت ماوه‌ی نێوان زه‌مه‌نی ئێستا تێپه‌ڕێنێت، ئه‌و شته‌ش تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure