له ئێواره‌یه‌كی ئاوێته له‌گه‌ڵ شیعر‌و گۆرانی و موزیك له شاری سلێمانی پێشوازی له پایز كرا. سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ به بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی پایزو بۆ پێشوازیكردن له‌و وه‌رزه شاعیریه، ئێواره‌یه‌كی شیعر‌و گۆرانی و موزیكی له كافێ نێتی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه رێكخست. له‌م ئێواره‌یه‌دا كه شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و ئاشقانی پایز ئاماده‌بوون، باست حه‌مه غه‌ریب به شیعر‌و ئه‌لیاس جۆڵا به گۆرانی به هاوكاری موزیكژه‌نان ئارش به‌شیری و گۆران لوقمان یه‌كه‌م ئێواره‌ی پایزیان رازانده‌وه. هاوكات ژه‌نه‌ڕاڵی پایز شاعير محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ئاماده‌ی ئه‌و ئێواره پایزییه بوو، به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شیعرێكی خۆی ئاماده‌بوونی دڵخۆشكردوو. له كۆتایيشدا خه‌ڵاتی تایبه‌تی لاهوڕ شێخ جه‌نگی به‌خشرایه ژه‌نه‌ڕاڵی پایز. خاك - فۆتۆ/ ئیبراهیم فه‌تاح
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure