هه‌ر خۆراكێك په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه هه‌یه، ئه‌وجۆره خۆراكانه‌ی كه سوود به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن ده‌بێت گرنگی زیاتریان پێبدرێت، یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ش ئاردی جۆیه كه بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنرێت. له‌وباره‌یه‌وه، له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك سووده‌كانی نانی جۆی بۆ سایتی خاك ڕوونكرده‌وه، ئه‌وانیش: 1- به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی ڕیشاڵ و نزمی ڕێژه‌ی كاربۆهیدرات وا له ڕژێنی ئه‌نسۆلین ئه‌كات به ڕێكوپێكی كاربكات، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی باش یارمه‌تی دابه‌زاندنی شه‌كری خوێن ئه‌دات. 2- بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر به‌سووده كه شه‌كره‌یان هه‌یه. 3- مادده‌ی سیلینیۆم له هه‌موو خۆراكێكدا بوونی نییه به‌ڵام له جۆدا ڕێژه‌یه‌كی به‌رز هه‌یه. 4- كه‌می ئه‌م مادده‌یه به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێست و جگه‌رو كۆڵۆن و گه‌ده‌و سنگ دائه‌نرێت، چونكه سیلینیۆم وائه‌كات جگه‌ر له‌و مادده شێرپه‌نجه‌ییانه پاكبكاته‌وه. 5- ڤیتامین A، B1، B2،B6، B12، C، D، E، K. تێدایه به‌مه‌ش سوودێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به جه‌سته. 6- ڕۆڵی هه‌یه له دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵ و جێگیركردنی ئاستی شه‌كری ناو خوێن، كێشی كه‌م. 7- دڵ له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت به‌هۆی به‌هێزكردنی بۆرییه‌كانی خوێن و نه‌بوونی چه‌وری له نانی جۆدا. 8- رۆڵی هه‌یه بۆ پته‌وكردنی بۆرییه‌كانی خوێن و به‌هێزكردنی ئێسك و جومگه‌كان، به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی باش له كانزاكانی كالسیۆم، ئاسن، مه‌گنسیۆم، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم و كۆپه‌ر. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure