له شاری سلێمانی هۆڵی راهێنان بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كرێته‌وه بۆ ئاماده‌باشی فریاگوزای خێرا‌و تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا زیاد ده‌كرێن بۆ زیاتر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له‌كاتی پێویست و 4 هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر پێشكه‌وتووش ده‌كرێته‌وه. د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری راهێنان به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئاماده‌كردنیان بۆ فراگۆزاری خێرا خزمه‌تێكی زۆر به هاووڵاتیان ده‌كات و له‌م ڕێگایه‌وه زۆرترین نه‌خۆش له مردن رزگار ده‌كرێت. وتیشی: جێی خۆشحاڵیيه كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه تیمی فریاگوزای خێرا له 32 تیمه‌وه زیاد ده‌كرێت بۆ 60 تیم. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانیویه‌تی به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كان خۆی رابگرێت و ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان زۆر زیاتربووه، چونكه ئێمه له به‌ره‌كانی جه‌نگ بووین و توانیومانه خزمه‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ین و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندمان شه‌هیدبووه. دواتر هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: ئێمه له‌م پرۆژه‌یه‌دا راهێنان به كارمه‌نده‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتران پێبدرێت و هاوكات ژماره‌ی تیمه‌كانی فریاگۆزارێ خێرا زیاد ده‌كه‌ین. وتیشی: ئێمه 4 هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر پێشكه‌وتوومان ئاماده‌یه كه پێشتر به‌هۆی قه‌یرانه‌وه كاره‌كانی راگیرابوو، له سبه‌ینێوه ده‌كه‌ونه كار‌و رۆژانه ده‌توانرێت 50 نه‌شته‌رگه‌ری تێدا بكرێت. هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی كرد كه به‌بڕی 48 ملیۆن دینار پرۆژه‌ی هۆڵی راهێنانه‌كه‌یان دروستكردووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure