چالاكیيه‌كانی "ئۆكتۆبه‌ر فست"ی گه‌وره فێستیڤاڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد. ڕۆژى 22ی ئه‌یلول چالاكیيه‌كانی 185ـه‌مین فێستیڤاڵی "بیر"ه خواردنه‌وه كه به"ئۆكتۆبه‌ر فێست" ناسراوه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌كان ده‌ژمێردرێت، له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا به هه‌ڵبچڕینی یه‌كه‌مین به‌رمیلی "بیره" كه له‌لایه‌ن پارێزگاری میونشنه‌وه كرایه‌وه‌و یه‌كه‌مین په‌رداخی گه‌وره‌ی نۆشكردنیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی باڤاریا "ماركوس زودر" به‌رزكرایه‌وه‌و فێستیڤاڵ ده‌ستی به چالاكیيه‌كانی كرد. بڕیاریشه ئه‌مساڵ 6 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاو جیهانه‌وه سه‌ردانی ڤاله بكه‌ن، چالاكیيه‌كانیش ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت، واته تا 7ی مانگی داهاتوو. لای خۆشیه‌وه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵی گرتۆته‌به‌رو ڕاشیانگه‌یاندووه كامێره‌ی چاودێری زۆریان داناوه‌و ناوچه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ش سیاج كراوه‌و له ده‌روازه‌ی چونكه له ژووره‌وه‌شدا خاڵی پشكنینیان داناوه‌و سوودیشیان له خه‌ڵكانی تر وه‌رگرتووه كه كامێرای چاودێری بچوكیان به جلوبه‌رگه‌كانیانه‌وه بۆ دامه‌زرێنراوه‌و جانتای گه‌وره له‌و فێستیڤاڵه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و نزیكه‌ی 600 پۆلیس بۆ پاراستنی ته‌رخانكراوه. هه‌مانكات هاتوچۆی فڕۆكه به‌سه‌ر ئاسمانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه، بۆ یه‌كه‌مینجاریشه ئه‌مساڵ پۆلیس گروپی ناسراو به "سوپه‌ر ریكۆگنایزر" بخاته‌كار واته كه‌سانێك كه توانای تایبه‌تیان هه‌یه له سه‌رنج و ده‌ستنیشانكردنی جوله‌ی گومانلێكراوانداو به شێوه‌یه‌كی كارا ده‌توانن به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر بكه‌ن و چاودێریان بكه‌ن و سوودیش له كامێرا چاودێریه‌كان وه‌رگرن كه ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو ئه‌و كامێرایانه زیادكراون، ئه‌م جه‌ژنه به پۆشینی جلوبه‌رگی كلتووری باڤاری و بیره خواردنه‌وه ناسراوه‌و په‌رداخه‌كانی به جێك ناسراوه‌و نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌مساڵ 11 ئۆیڕۆو په‌نجا سه‌نته. خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا س: میونشنTZ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure