24/9/2018 09:08 AM

سلێمانی.. دوو پرۆژەی گرنگی تەندروستی دەستبەكاردەبێت

لە شاری سلێمانی دوو پرۆژەی گرنگی تەندروستی دەستبەكاربوو كە سوودێكی باش بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت.

ڕۆژی 23-9-2018 بە ئامادەبوونی د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە بەڕێوەبەران و كارمەندانی تەندروستی، هەردوو پرۆژەی فراونكردن و خێراكردنی خزمەتی ئوتۆمبێلی فریاكەوتن و چوار هۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری ورد بە ستاندەری جیهانی كرانەوە.

پرۆژەكان پرۆژەی زۆر بەسوودن بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانیيەو جێگەیەكی پڕبایەخیان هەیە لە كەرتی تەندروستیدا.


خاك










created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved