كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندی كردووه به‌كارهێنانی مۆبایل له رۆژی ده‌نگداندا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و رێگه‌پێدراو نییه. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خاك كه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه وێنه‌گرتن و به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ناو وێستگه‌كانی ده‌نگداندا قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له بڕگه‌ی سێیه‌م و چواره‌م له په‌یڕه‌وی ژماره 9ی ساڵی 2018، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه كه نابێت چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌ناو بنكه‌ی ده‌نگده‌راندا ئه‌نجامبدرێت. ده‌قی بڕگه‌كانی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی: بڕگه‌ی سێیه‌م رێگه‌نادرێت به بردنه ژووره‌وه‌ی ئامێره‌كانی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی بۆ بنكه‌ی ده‌نگدان یان وێستگه‌ی ده‌نگدان، یان ناوه‌ندی له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌نگه‌كان كه هه‌مان بنكه‌ی ده‌نگدانه، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئه‌مكاره نه‌بێت، كۆمسیۆن چه‌ند بنكه‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكيیه، نابێت به وێنه‌گرتن نیازی ده‌نگده‌ر له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ره‌كه خۆشی ره‌زامه‌ندبوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره، هه‌روه‌ها نابێت چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌ناو بنكه‌ی ده‌نگده‌راندا ئه‌نجامبدرێت. بڕگه‌ی چواره‌م به‌كارهێنانی ئامێری مۆبایل له‌ناو وێستگه‌كانی ده‌نگداندا قه‌ده‌غه‌یه‌و رێگه‌پێدراو نییه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure