جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆك) یه‌كێكه له باوترین كێشه ته‌ندروستییه‌كانی مرۆڤ له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا. هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م ئازارانه چین؟ له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شامحه‌مه‌د پسپۆڕی ئازار‌و به‌نج به سایتی خاكی راگه‌یاند: گرنگترین هۆكاره‌كانی ئازاری ئه‌ژنۆ ئه‌مانه‌ن: 1- توشبوون به سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ: نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتییه له كه‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌كان و له‌ئه‌نجامدا كڕكڕاگه‌ی نێوان جومگه ده‌خورێت و ئێسقانه‌كانی جومگه‌كه به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و دواتر ڕه‌نگه ئێسكی تازه دروستبێت، به‌زۆری دوای ته‌مه‌نی (45 ساڵ) مرۆڤ توشده‌بێت، به‌ڵام پێش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هه‌ندێك كه‌س توشده‌بن. 2- پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، به‌تایبه‌تی پچڕانی به‌سته‌ری سه‌ڵیبی (الرباگ الێلیبی) له وه‌رزشكاران زۆر باوه. 3- شكاوی ئێسقان و له‌جێچوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، به‌زۆری له‌ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان به‌ربوونه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك بوون ڕووده‌دات. 4- هه‌وكردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، وه‌ك نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌كان، هه‌وكردن به‌هۆی به‌كتریاو ڤایرۆسه‌وه وه‌ك میكرۆبی تای ماڵتا. 5- ته‌قین و پچڕانی كڕكڕاگه‌ی ئه‌ژنۆ (الغچروف الهلالی): له‌ئه‌نجامی جوڵه‌ی له‌ناكاو وه‌ك سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان خستنه هه‌موو قورسایی جه‌سته له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ به‌زۆری ڕووده‌دات. 6- نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه (دا الملوك): كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مادده‌ی یوریك ئه‌سید ڕووده‌دات به‌زۆری به‌هۆی زۆر خواردنی گۆشته‌وه ڕووده‌دات. 7- هه‌وكردنی كیسی ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ: كۆمه‌ڵێك كیسی شله‌مه‌نی هه‌یه له‌ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی ژێی ماسولكه‌كان له‌گه‌ڵ ئێسقانه‌كان له‌كاتی جوڵه‌دا. چاره‌سه‌رو خۆپارێزی: * خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی و دابه‌زینی كێش له‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان كێشیان زۆره. * ئه‌نجامدانی وه‌رزشی هه‌مه‌جۆر ڕۆژانه له‌گه‌ڵ زیادكردنی جوڵه وه‌ك مه‌له‌كردن و ڕۆیشتن به پێ. * پاراستنی ئه‌ژنۆ له زه‌برو به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌هێز له‌كاتی وه‌رزش وه‌ك له تۆپی پێ له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له لیاقه‌ی به‌ده‌نی. * خۆپاراستن له كه‌می ڤیتامین دی و كالسیۆم و مه‌گنسێوم له‌ڕێگه‌ی چوونه‌به‌ر هه‌تاو و خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و ماددانه‌و مادده‌ی ئۆمێگا3، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئه‌و ماددانه له‌ڕێگای خۆراك یان ده‌رمانه‌وه. * دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵگرتنی شتی قورس به شێوازی هه‌ڵه. * پشتگوێ نه‌خستنی ئازاری ئه‌ژنۆ ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وامبوو دوای پشوو و ده‌رمانی ئازارشكێن یان ئه‌گه‌ر ئاوسان و سوربوونه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان تا و له‌رزی له‌گه‌ڵبوو. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure