بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2018 له شاری سلێمانی له‌ژێر ناونیشانی بۆ له‌شساغی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌جه‌نگین، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راكردنێكی ماوه‌درێژ به‌رێوه‌بچێت. چالاكیيه‌كه سه‌عات 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی به هاوكاری مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیيه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ماوه‌ی راكردنه‌كه پێنج كیلۆمه‌تره‌و له‌ژێر پردی كۆبانێوه ده‌ستپێده‌كات تا پاركی هه‌واری شار. هه‌ر له چالاكیيه‌كه‌دا خه‌ڵات بۆ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز ئاماده‌كراوه‌و هاتن بۆ هه‌مووانه. بۆ ناونووسین ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه...... 07503507437 07714999398 07732871870 خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure