به‌رپرسێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات كه برسێتی و قاتوقڕی هه‌ڕه‌شه له 12 ملیۆن هاووڵاتی یه‌مه‌نی ده‌كات. لیز گراندی ڕێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به تاووتوێكردنی دۆخی یه‌مه‌ن، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه قاتوقڕی هه‌ڕه‌شه‌ی مردن له 12 ملیۆن یه‌مه‌نی ده‌كات. ڕاشیگه‌یاندووه كه 70% یه‌مه‌نییه‌كان ده‌ستیان به بنكه‌كانی ته‌ندروستی ناگات و ئابووری ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوه‌تی وێران بووه‌و 22 ملیۆن هاووڵاتی یه‌مه‌نی پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure