ئێمه‌ی مرۆڤ ڕۆژانه له‌به‌رده‌م هه‌ورێكی گه‌وره‌ی چالاك له هاتوچۆی میكرۆبه‌كان، مادده كیمیاییه‌كان و ته‌نۆلكه‌كانی ناو هه‌واداین. زانایان له قوتابخانه‌ی پزیشكی زانكۆی ستانفۆرد ئامێرێكی چاودێری هه‌وایان دروستكرد تاوه‌كو ئه‌و مادده كیمیایی و زینده‌وه‌رییانه ده‌ربخه‌ن كه له‌ده‌وری ئێمه دێن و ده‌چن. ده‌ره‌نجامه‌كان به ورده‌كارییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌كتریا، ڤایرۆس، مادده‌ی كیمیایی، گه‌ردی گیا، كه‌ڕوو و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵی میكرۆسكۆپیان ده‌رخست كه له بۆشایی ده‌وری مرۆڤدا بوونیان هه‌یه. مایكڵ سنایدێر پڕۆفیسۆر له زانكۆی ستانفۆرد ده‌ڵیت كه "دوو شت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نێن، ژینگه‌و دی.ئێن.ئه‌ی، تائێستا شتانێك وه‌ك پیسبوونی هه‌وا به به‌ربڵاوی پێوراون، به‌ڵام كه‌س له‌ڕاستیدا ئه‌و زینده‌وه‌رو مادده كیمیاییانه‌ی نه‌پێواون". سنایدر ده‌شڵێت: توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌ركه‌وتنی مرۆڤ به‌م بوونه‌وه‌رو مادده جیاجیانه ئه‌و هه‌له ده‌ڕه‌خسێنێت تا كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ڕوونبكرێنه‌وه. بۆ وێنه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زۆر به ساده‌یی بڵێین كه مرۆڤ به هه‌ڵاڵه‌ی گیاكان هه‌ستیاره، ده‌كرێت به‌وردی ده‌ستنیشانی بكه‌ین كه له‌ڕاستیدا كه‌سه‌كه به چی توشی هه‌ستۆكی (ئالێرجی) بووه. ئه‌م كاره‌ش ته‌نها به زانیاری كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌كرێت كه له هه‌وای ده‌وروبه‌ری كه‌سه‌كه‌دا هه‌ن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure