كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌یه‌وێت 2ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر پێش ئه‌پڵ و ئامازۆن و ئه‌و به‌رهه‌مه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌یان بكه‌وێت كه له مانگی سێپته‌مبه‌ردا خستیانه بازاڕ‌و هه‌روه‌ها بكه‌وێته پێش كۆمپانیای گوگڵیش كه ده‌یه‌وێت له 9ی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا Pixel3 و Pixel3 XL بناسێنێت. به‌پێی دوایین ده‌نگۆكان، مایكرۆسافت ده‌یه‌وێت له ڕووداوه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ردا وه‌شانی نوێی سێرفس بخاته‌ڕوو كه ڕه‌نگه نوێكاری له ڕه‌قه‌ئامێر، نه‌رمامێرو خزمه‌تگوزارییه‌كاندا بكات. به‌ڵام تائێستا مایكرۆسۆفت به‌شێوه‌ی ره‌سمی هیچ شتێكی له‌مباره‌یه‌وه ڕاینه‌گه‌یاندووه. به‌پێی پیشبینییه‌كان زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كان ناوه‌كی ده‌بن و كه‌متر تایبه‌ت به ڕووخسار ده‌بن، بۆ وێنه به‌كارهێنانی پێواژۆكاری (پڕۆسێسۆر) به‌ره‌ی هه‌شته‌می ئێنتێل، ڕه‌می LPDDR4 و هاردی گه‌وره‌تری SSD له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن. هه‌روه‌ها له ڕووخساریشدا ڕه‌نگه به‌رهه‌مه‌كه له چه‌ند ڕه‌نگی نوێ‌دا بێت بۆ وێنه ڕه‌نگی ڕه‌ش. هێڵی به‌رهه‌مهێنانی سێرفس وه‌ك هه‌میشه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌و ده‌بێت تا 2ی ئۆكتۆبر چاوه‌ڕێ بكه‌ین. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure