له‌وانه‌یه فه‌یسبوك هه‌فته‌ی داهاتوو ئامێرێكی تایبه‌ت به چاتی ڤیدیۆیی ئاشكرابكات. ئامێره‌كه له دوو قه‌باره‌دا ده‌بێت، گه‌وره‌كه‌یان نرخی 400 دۆلار‌و بچوكه‌كه‌یان 300 دۆلار ده‌بێت. كاری ئه‌م ئامێره وه‌ك Echo Showی ئامازۆن ده‌بێت. ئامێره‌كه شاتێرێكی تایبه‌تی ده‌بێت كه بۆ تایبه‌تیبوونی داتا به‌كه‌ڵكه‌و كامێرا گۆشهكراوهكهی داده‌پۆشێت و هه‌روه‌ها ژیریی ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنێت تاوه‌كو روِوخساری ئه‌و كه‌سانه بناسێته‌وه كه له چاتی ڤیدیۆییدا به‌شداری ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كه‌وه گوێ له موزیك بگرن و سه‌یری ڤیدیۆ بكه‌ن و هه‌واڵه‌كان بخوێننه‌وه. پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه له مانگی مه‌یدا ئاشكرا بكرێت و له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2018دا بخرێته بازاڕه‌وه‌و نرخی 499 دۆلار بێت. كێشه‌كانی داتا ماینینگی كۆمپانیای كه‌مبریج ئهناڵتیك و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كان بوونه هۆی ئه‌م دواكه‌وتنه. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure